ئاگاداری/بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی ٦| ئاگاداری/بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی ٥| ئاگاداری/بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی ٤| ئاگاداری/بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی ٣| ئاگاداری/بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی ٢| ئاگاداری/بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی| پابەندین بە ڕێنماییەکان| پابەندین بە ڕێنماییەکان| خەمڵاندن بۆ ئامێر| ئاگاداری / بۆ گشت کۆمپانیاکانی دابینکردنی ئامێری پزیشکی 2|




بابەتى جۆراوجۆر

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر


• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە.

ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی ئامێری پزیشکی

کەمگری سنوردار ( مناقصە محدودة ) 

ئاماژە بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران / سەرۆکایەتی دیوان ژمارە (٣٦٣٦) لە ٢٦/ ٧/ ٢٠١٨کە جەخت دەکاتەوە لە نوسراویان ژمارە (١٧٩٤) هەروەها ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری ژمارە (٦١٨٢) کە لە ناوەڕۆکەکانیان داوادەکەن گشت کڕینەکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی و ددان بە شێوەی کەمگری سنوردار بکرێت ...

زانیاری زیاتر لە درێژەی بابەت دایە :

ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی ئامێری پزیشکی

کەمگری سنوردار ( مناقصە محدودة ) 

ئاماژە بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران / سەرۆکایەتی دیوان ژمارە (٣٦٣٦) لە ٢٦/ ٧/ ٢٠١٨کە جەخت دەکاتەوە لە نوسراویان ژمارە (١٧٩٤) هەروەها ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری ژمارە (٦١٨٢) کە لە ناوەڕۆکەکانیان داوادەکەن گشت کڕینەکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی و ددان بە شێوەی کەمگری سنوردار بکرێت ...

زانیاری زیاتر لە درێژەی بابەت دایە :

لە ‎نه‌خۆشخانه‌ى ئیمێرجنسى به‌شى چاودێرى چڕ و چوارهۆڵى نه‌شته‌رگه‌رى کراوە

ئه‌مڕۆ ڕۆژى سێشه‌ممه‌ كاتژمێر (9)ى سه‌رله‌به‌یانى ڕێكه‌وتى 2015/1/20 له‌ هوڵى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى تاقیگه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى تاقیكردنه‌وه‌ بۆ (بایولوجى و كیميای )ى له‌ تاقیگه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى سنورى شارى هه‌ولێر ئه‌نجامدرا

که‌شکۆڵی زانیاری
ده‌زگا ته‌ندروستیه‌کان به‌پێی یه‌که‌ی کارگێری،ناوی(هه‌موو نه‌خۆشخانه‌،بنکه‌ ته‌ندروستیه‌کان ،به‌ پێی ناحیه‌، قه‌زا،هتد) .
کوردی.....
ئینگلیزی....

سنوری جوگرافی
هەر دەزگایەکی تەندروستی لە دەرەوەی ناوەندی قەزای هەولێر بە ژمارەی دانیشتوان و گوند لەم بەڵگە نامەیە دەست نیشان کراوە
درێژە

ڕێبەری یەکە کارگێریەکانی پارێزگای هەولێر
ئەم ڕێبەرە ژمارەو ناوی هەموو یەکە کارگێریەکانی پارێزگای هەولێر پێشان دەدات ( قەزا ، ناحیە ، گوند ، گەڕەکەکانی ناو شار ...هتد) .
درێژه‌......


پابەندین بە ڕێنماییەکان

6 Jun 2020

{title}

ڕاگەیاندراوی ژمارە (١٠٢)


سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:


1. کەرەنتین

تاوەکو ئەوڕۆ (١٢٧٦٠) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٩٤٤) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢٠٥) لە هەولێر، (٦٣) لە سلێمانی، (٦٧٦) لە دهۆك. وە (١١٨١٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٣٢٩) هاووڵاتی بوو.


2. پشکنین 

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا: (١١٥٢) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٢٦٨) هەولێر، (٤٨٢) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆك، (٢) گەرمیان.  (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٨٥٨١٦) پشکنین بووە)


3. دەرەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو:  (١) گیان لەدەستدان، (٤) چاکبووەوە، (٧٤) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:


• پارێزگای هەولێر (٢٩) پۆزەتیڤ و (١) گیان لەدەستدان: (٥) پیاو و (٩) ئافرەت و (٣) کچێکی گەنج، (١٢) منداڵ، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە و ئەوانی تر ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری هەولێرن.


• پارێزگای سلێمانی (٤٥) پۆزەتیڤ و (٤) چاكبووەوە : 


شاری سلێمانی (٤٣) پۆزەتیڤ: (٢٨) پیاو و (١٣) ئافرەت و کچێك و کوڕێکی گەنج، چوار تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و تووشبووانی دیکە ھەموویان نیشانەی نەخۆشیان هەیە، دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان، دوو تووشبوو دانیشتووی ھەڵەبجەی تازە، یەك تووشبوو دانیشتووی وارماوە، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی چوارتا، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەیدسادق، سی و شەش دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.


ئیدارەی گەرمیان (٢) پۆزەتیڤ و (٤) چاكبووەوە: پیاوێکی تەمەن (٤٧) ساڵ و منداڵێکی تەمەن (٩) ساڵ، ھەردووکیان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون،  دانیشتووی گەڕەکی شەھیدان لە قەزای کەلار.


4. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٠٨٩) تووشبوو، لەنێویاندا (١٩) مردن هەیە و (٤٤٨) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (٦٢٢) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).


وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

ئاگاداری بۆ گشت کۆمپانیاکانی سازدانەوە
ئاگاداری بۆ گشت کۆمپانیاکانی سازدانەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرمام
راپرسی

دیزانی نوێی ماڵپه‌ره‌که‌ت پێ جۆنه‌ ؟
زۆر باشە
باشتر بکرێت
بەدڵم نیە

ژ. سه‌ردانی مالپەر

© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem