|
|
|||||||||||
|
|||||||||||
|
|
|||||||||||
|
ئاماری مانگانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایک بوون و ئافره‌تان
ئاماری مانگانه‌ی چالاکیه‌کانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر بۆ ساڵی 2008
ئاماری مانگانه‌ی چالاکیه‌کانی به‌شی خۆپاراستن له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر بۆ ساڵی 2008
|
ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه پێش که‌شکردن بۆ نیشته‌جێی دێرینی ده‌ست پێده‌کات له 1/11/2008تاوه‌کو 1/12/ 2008ئه‌م پزیشکانه‌ی که له به‌شی سرکردن و به‌شی دادوه‌ری و پزیشکی نه‌شته‌رگه‌ری مێشک و بربره‌ی پشت و پزیشکی فریاکه‌وتنن پێویستیان به ماوه‌ی پله‌به‌ندی نی یه ده‌توانن فۆرمی نێشته جێی دێرینی پربکه‌نه‌وه ، له‌گه‌ڵ رێزماندا
............................................................................... پێش پێشكەش كردنی هەر داواكاریەك بۆ لیژنەی ڕاوێژكاری تكایە ئەم ڕێنماییانه‌ی خوارەوە بخوێنەوە :-
بڕگه‌ی یه‌كه‌م/ أ- لیژنه‌ی راوێژکاری ئه‌م لیژنه‌یه (فه‌رمانی وه‌زاری 402 له 28/1/2008 )ده‌سه‌ڵاتی به‌خشیوه به ف.ت.هه‌ولێربۆپێک هێنانی لیژنه‌یه‌ک بۆچاوخشاندن به:- 1 - داواکاریه‌کانی پێش که‌ش کردن بۆ نیشتەجێ ی دێرینی. 2- گۆرینی ناونیشانی ئه‌و پزیشکه دێرینانه‌ی که ماوه‌ی نیشتەجێ ی دێرینیان ته‌واوکردووه بۆ پزئشکی شاره‌زای لق. 3-گۆڕینی به‌شی نیشتەجێ ی دێرینی(تغیر فرع). 4- هه‌ربابه‌تێکی تر که په‌یوه‌ندی به پزیشکانه‌وه هه‌بێت له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی. ب- لیژنەی ڕاوێژكاری کۆبوونه‌وه‌کانی لیژنه‌ی راوێژکاری شه‌ش مانگ جارێک ئه‌نجام ده‌درێت له دیوانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر. ج- بەڵگەنامەكانی پێویست بۆ پێشكەش كردن:- 1- بڕیاره‌كانی لیژنەی ڕاوێژكاری:- تكایە ئەم بڕیارانه پەیڕەو بكە، بیخوێنەوە كە لە خواره‌وه ئاماژەی پێكراوە پێش پێشكەش كردن.
2- فۆرمی تایبەت بە پێشكەش كردنی بۆ
نیشتەجێ ی دێرین:- تكایە
ئێرە كلیك بكە. nderini@dohhawler.org 3-خشتەی به‌شه‌کان له نیشته‌جێ ی دێرینی : تکایه ئێره کلیک بکه بۆ زانینی ئه‌وبه‌شانه‌ی که ده‌بێت پری بکه‌یته‌وه وه ئه‌گه‌ر هه‌ربه‌شێک له‌م خشتەیه نه‌نوسرابوو له فۆرمی پێشکه‌شکردن خۆت داوات کردبوو ئه‌وا داواکاریه‌که‌ت پشت گوێ ده‌خرێ ، تکایه بۆ په‌یره‌وکردنی . 4- ده‌بێت بروانامه‌ی ده‌رچوون له کۆلیژبه(نمره‌وه) بنێردرێت بۆ ئه‌م ناونیشانه nderini@dohhawler.org ئه‌گینا داواکاریه‌که پشت گوێ ده‌خرێ . بڕگه‌ی دووه‌م/ بڕیاڕەكانی لیژنەی ڕاوێژكاری ( نیشته‌جێی دێرین). 1. گۆڕینی ناو نیشانی پزیشكان و پزیشكانی ددان و دەرمانساز كە ماوەی پلەبەندیان تەواو كردووە بۆ ناو نیشانی شارەزای گشتی لە دەسەلاتی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی دەبێت( به فه‌رمانی وه‌زاری510 لە 20/5/2002).
2. هەڵوەشانەوەی بڕگەی (10) لە فەرمانی وەزاری 783 لە 17/9/2003 كەبریتیە لە لێبوردنی ماوەی پلەبەندی بۆ ئەو پزیشكانەی ئارەزووی مەشق كردنیان هەیە لە نیشتەجێی دێرین ( سڕكردن + پزیشكی داد گوزاری + چارەسەركردنی سروشتی + گورچیلەی دەست كرد + پزیشكی ددان ) تەنها كار دەكرێت بە لێبوردنی ماوەی پلەبەندی بۆ ئەو پزیشكانەی ئارەزووی وەرگرتنیان هەیە لە نیشتەجێی دێرین( سڕكردن + پزیشكی داد گوزاری ) ( به فه‌رمانی وه‌زاری1989 لە 25/10/2004).
3. پزیشكانی ددان ئەوانەی ئارەزوویان هەیە بە وەرگرتنیان لە نیشتەجێی دێرینی بەشی نەشتەرگەری دەم و شەویلاگ ده‌بێت ماوەی پله‌به‌ندیان تەواو كردبێت(ساڵێک ماوه‌ی مه‌شقکردن وه دوو ساڵ ماوه‌ی پله‌به‌ندی).
4. پابەندبوونی پزیشكانی نیشتەجێی خولاو وه نیشتەجێی دێرین بە تەواو كردنی ماوەی نیشتەجێی ( مۆڵەتی ئاسایی یاخود مۆڵەتی بێ مووچەی لە وەرگرتبێت).
5. جەخت كردن لەسەر داواكاری ئەو پزیشكانەی كە نیازی گۆڕینی شوێنی مەشق كردنیان لە بەشەكانی نیشتەجێی دێرین هەیە وە پێویستە لەسەر سەرۆكی بەشەكە بەڕاشكاوی ڕای خۆی بدات لەسەر داواكاریەكەی وە بە پێ ی پێویستی بەشەكەی( به فه‌رمانی وه‌زاری1142 لە 6/11/2002).
6. بە هیچ شێوەیەك داواكاری پزیشكانی نیشتەجێی دێرین بەرز نەكرێتەوە بۆ مەبەستی درێژكردنەوەی ماوەی مەشق كردنیان، لە كاتی تەواو بوونی مەشق كردن تاقیكردنەوەی بیردۆزی و كرداری بۆیان ئەنجام دەدرێت وە لە كاتی دەرچوونیان لە تاقیكردنەوەكە ئەوا ناو نیشانیان دەگۆڕێت بۆ پزیشكی شارەزای لق وە ئەوەی لە تاقیكردنەوە دەرنەچێت ناو نیشانی دەگۆڕێت بۆ پزیشكی شارەزای گشتی وە پاش (3) مانگی ترتاقی دەكرێتەوە( فەرمانی وەزاری 4953 لە 8/10/2006).
7. به مه‌به‌ستی بایه‌خدان به سه‌رجه‌م ئه‌و پزیشکانه‌ی كه ماوه‌ی پله‌به‌ندی ته‌واو ده‌كه‌ن له نه‌خۆشخانه‌و بنكه ته‌ندروستیه‌كانی نزیك سنوور وه هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنانه‌ی كه دووری شارن ، پێدانیان به چه‌ند نمره‌یه‌ك وه بخرێته سه‌ر ئه‌و نمرەیه‌ی كه له ساڵی كۆتایی خوێندنی كۆلیژی پزیشكی به‌ده‌ست هێناوه تاكو ببێته هانده‌رێك له كاتی وه‌رگرتنیان له به‌شه‌كانی نیشته‌جێ ی دێرینی وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه به فه‌رمانی وه‌زاری ( 338له2003/5/6 ) :-
أ- مانه‌وه‌ی ئه‌و پزیشكانه‌ی كه ماوه‌ی پله‌به‌ندی ته‌واو ده‌كه‌ن له شوێنه‌كانی ( أ و ب ) به هه‌مان پله‌ی ده‌رچوونیان بمێنێته‌وه . ب - پێدانی (5) پێنج نمره بۆ ئه‌و پزیشكانه‌ی كه ماوه‌ی پله‌به‌ندی ته‌واو ده‌كه‌ن له (به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سۆران بێجگه له بنكه‌ی ته‌ندروستی سیده‌كان ) . ج - پێدانی (7.5) حه‌وت و نیو نمره بۆ ئه‌و پزیشكانه‌ی ماوه‌ی پله‌به‌ندی ته‌واو ده‌كه‌ن له (به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی بارزان ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چۆمان ، بنكه‌ی ته‌ندروستی سیده‌كان ) .
8. ئه‌و پزیشكانه‌ی له به‌شی نیشته‌جێ ی دێرینی تیشك و سۆنار وه‌رگیراون ده‌بێت ماوه‌ی (2) دوو ساڵ له‌م به‌شه ده‌وام بكه‌ن وه بۆ ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ له به‌شی نیشته‌جێ ی دێرینی هه‌ناو كار بكه‌ن وه پاش ته‌واو بوونی ماوه‌ی مه‌شق كردنیان بگوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌و بنكه ته‌ندروستیه‌كانی قه‌زاو ناحیه‌كان (21له2004/1/5 )
9.ئه‌و پزیشكانه‌ی له به‌شی نیشته‌جێ ی دێرینی ئافره‌تان وه‌رگیراون ده‌بێت بۆ ماوه‌ی (3) سێ مانگ وه‌ك پزیشكی نیشته‌جێ ی دێرینی منداڵان وه (3) مانگ له به‌شی نیشته‌جێ ی نه‌شته‌رگه‌ری كار بكه‌ن (21له2004/1/5 )
10. بۆ گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی (پزیشك ، پزیشكی ددان، ده‌رمانساز) ده‌بێت ساڵێك ماوه‌ی پله‌به‌ندی ته‌واو كردبێت .
11. ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و پزیشكانه‌ی كه خوێندنی باڵا ته‌واو ده‌كه‌ن وه پله‌ی پسپۆریان پێ ده‌به‌خشرێت ( به فه‌رمانی وه‌زاری1125 له2001/11/17 ) :- أ . ئه‌و پزیشكانه‌ی كه‌وا دبلۆمی یه‌ك ساڵه وه‌رده‌گرن پێویسته بنێردرێن بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی سه‌ر به قه‌زا و ناحیه وه ماوه‌ی كاركردنیان كه‌متر نه‌بێت له دوو ساڵ . ب. ئه‌و پزیشكانه‌ی كه‌وا ماجستێر به ده‌ست ده‌هێنن بنێردرێن بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی سه‌ر به قه‌زاو ناحیه‌و وه ماوه‌ی كاركردنیان كه‌متر نه‌بێت له یه‌ك ساڵ .
12. ته‌ماشا نه‌كردنی داواكاری پزیشكی شاره‌زای لق به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بۆ پزیشكی نیشته‌جێ ی دێرین وه ئه‌و پزیشكه‌ی كه ناونیشانی پزیشكی شاره‌زای لق وه‌رده‌گرێت پاش تاقیكرده‌وه‌ی مافی نامێنێت له وه‌رگرتنی له پزیشكی نیشته‌جێ ی دێرین ته‌نها له‌كاتی زۆر پێویست نه‌بێت ( به فه‌رمانی وه‌زاری 1125 له2001/11/17 ) .
13. بڕیاڕدرا به درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مه‌شقکردن نیشته‌جێ ی دێرین سڕکردن له یه‌ک ساڵ بۆ دوو ساڵ(فه‌رمانی وه‌زاری ژماره1109له 2/4/2007).
14. لێبوردنی ئه‌و پزیشکانه‌ی که ئاره‌زووی پێشکه‌ش کردنیان هه‌یه بۆ نیشته‌جێ ی دێرینی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری مێشک و بڕبڕه‌ی پشت له مه‌رجی ته‌واوکردن ماوه‌ی پله‌به‌ندیان ئه‌م فه‌رمانه‌کاری پێده‌کرێت بۆ یه‌ک ساڵ له 24/7/2008 تا 1/8/2009 (فه‌رمانی کارگێری6575 له 24/7/2008)
15. زیادکردنی پێنج نمره بۆ پزیشکی شاره‌زای گشتی ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پله‌به‌ندی له ده‌زگاته‌ندروستیه‌کانی ف.ت هه‌ولێر ته‌واو کردبێت و ساڵێک زیاتر خزمه‌تی کردبێت له بنکه ته‌ندروستیه‌کانی سه‌نته‌ری قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر وه‌کو پزیشکی شاره‌زای گشتی به مه‌به‌ستی وه‌رگیران له به‌شه‌کانی نیشته‌جێی دێرینی .
16. ئه‌و پزیشکه نیشته‌جێی دێرینانه‌ی که داوای گۆرینی به‌شی نیشته‌جێی دێرینی ده‌که‌ن ده‌بێت شه‌ش مانگ که‌متر تێپه‌ریبێت به‌سه‌ر وه‌رگیرانی ، ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی درا ، ناونیشان ده‌گۆرێت بۆ پزیشکی شاره‌زای گشتی بۆ خزمه‌ت کردن له بنکه ته‌ندروستیه‌کان ئینجا له کۆبوونه‌وی داهاتووی لیژنه‌ی راوێژکاری ده‌کرێت چاو به داواکاریه‌کانیان بخشێنرێت ( ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پله‌به‌ندی له شوێنه دووره‌کان بوبێت نمره‌که‌ی بۆ ئه‌ژمار ناکرێت ) .
17. ئه‌و پزیشکانه‌ی که له‌به‌شی پێست وه‌رده‌گیرێن ده‌بێت به‌ڵێن بدات له هۆبه‌ی یاسایی ف.ت. هه‌ولێر ساڵێک دوای مه‌شق کردنی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه ته‌ندروستیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی شار خزمه‌ت بکات له ( ماوه‌ی مه‌شق کردنی لاری نه‌بوونی خوێندنی نادرێتێ ) .
18. أ- پێویسته بۆ ئه‌و پزیشکانه‌ی که له‌فه‌رمانگه‌کانی تره‌وه (دهۆک ، سلێمانی) ئاره‌زوویان هه‌یه داوابکه‌ن پێشکه‌ش بکه‌ن بۆ نیشته‌جێ ی دیرینی، داواکاریه‌کانیان له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه پێشکه‌ش بکه‌ن بۆ ف.ت.هه‌ولێر ئه‌گینا داواکاریان پشت گوێ ده‌خریت. ب-ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی له خالی(أ)ئاماژه‌مان پێداوه وه‌رگیران ده‌بێت خۆیان ته‌نسیب بکه‌ن یان راژه‌یان بگوازنه‌وه بۆ ف.ت. هه‌ولێر بۆ ته‌واو کردنی ماوه‌ی مه‌شقه‌که‌ی.
19. دابە‌ش كردنی پزیشكەكانی نیشتەجێی خولاو لەسەر لقەكان و بەشەكانی پزیشكی بۆ مەبەستی مەشق كردن لەبەشەكان لەلایەن فەرمانگەی تەندروستی دەربچێت وە خشتەی دابەشكردن ئامادە بكات به فه‌رمانی وه‌زاری(1125 لە 17/11/2001 ) .
20. گۆڕینی ناو نیشانی پزیشكانی ددان و دەرمانسازی خولاو بۆ دەرمانسازو پزیشکانی ددانی مەشقكار .
|
فۆنتی یونی كورد دابه‌زێنه بۆ خوێندنه‌وه‌ی نووسینه‌كان تكایه
فۆرمی داواکردنی پوخته‌ی راژه
فۆرمی پوخته‌ی راژه به زمانی ئینگلیزی
ئاگاداری : بۆ ئه‌و پزیشکانه‌ی که داوای ته‌واوکردنی خوێندنی باڵا ده‌که‌ن ئه‌م فۆرمه لای خۆیان خه‌زن بکه‌ن و دوای پرکردنه‌وه‌ی سکانی بکه‌ن و به‌م ئیمه‌یڵه بۆمانی ره‌وانه بکه‌نه‌وه.. hes@dohhawler.org
بۆ راکێشانی
فۆرمه‌که
کلیک بکه
|
|||||||||