بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
خولی ڕاھێنان و فریاگوزاری پێشکەوتوو بۆ (١٤٠) پزیشکی دەرچووی ساڵی خوێندنی ٢٠١٢ – ٢٠١٣ کرا7 Oct 2013 ![]() پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٩/٩/٢٠١٣ لە ھەولێری پایتەخت بەسەرپەرشتی (د.سامان حسێن بەرزنجی) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێروە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی و بەڕێوەری نەخۆشخانەکان و سەرۆکی پزیشکان لە ڕێوڕەسمی کۆتایی خولی ڕاھێنان و فریاگوزاری پێشکەوتوو بۆ (١٤٠) پزیشکی دەرچووی ساڵی خوێندنی ٢٠١٢ – ٢٠١٣ لە ڕێوڕەسمی کۆتایی خولەکەدا بەڕێوەبەری گشتی لە ووتەیەکیدا ئامانجی ئەم خولەی ڕاھێنانی پزیشکانی تازە دەرچوو بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە کە پێش ئەوەی لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکان دەست بەکاربن خولی تایبەت لەم جۆرەیان بۆ دەکرێتەوە بۆ سەرلەنوێ ئامادەکردنیان بەوەی کە ماوەی شەش ساڵی خوێندنیان بە شێوەیەکی پێوەری خوێندویانە زیاتر ڕابھێنرێن لە ژیانی کاری ڕۆژانەیان بە شێوەیەکی کردەیی (عملی) جێبەجێ بکەن ،ئاماژەشی بەوەکرد کە ساڵانی ڕابردوو ئەم جۆرە ڕاھێنان و خولانەیان کردۆتەوە و بەردەوامیش دەبن ,پاشان لە کۆتایی خولەکەدا کە (٨) ڕۆژی خایاند و خەڵات بەسەر بەشداربووانی خولەکە دابەشکرالە کۆتایدا پزیشکان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداربوونیان لەم خولە بۆ زیاتر زانیاریان لەسەر بابەتە گرنگەکان لە ڕووی فریاگوزاری خێرا لە ڕێگەی ئەم خولانەوە وا دەکات زیاتر خزمەت بە شیوازیکی سەردەمیانە بگەیێنە ھاوڵاتیان لە دام و دەزگاکانی تەندروستی ٠ شایانی باسە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر لە پلانیکی توکمە دارێشتووە بۆ بەردەوام بەشداربوون و ڕاھێنانی نەوەیی نوێ پزیشکانی تازە دامەزراو. |
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری ناوی بەشداربوان و بەشدارنەبوان
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری راپرسی ژ. سهردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem