بۆ / کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامێری پزیشکی
سەبارەت بە دابین کردنی پێداویستی پزیشکی
ئاگاداری / مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتن لە ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆرایەتیەکانی پزیشکی بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 ماوەی پیشکەش پێشکەش کردن : 18/7/2022 تاوەکو 2022/8/18
ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/4/27
ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/4/19
ئاگاداری/بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی تاقیگە و ددان بە مەبەستی دابین کردنی پێداویستی (تاقیگە و ددان) لە پڕۆسەی تەندەرینگ کردن بۆ ڕاوێژکاری ئێواران تێبینی : لیستی مەواد لە سایتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رابکێشرێت و لە کاتی گەڕانەوە لەناو زەرفی داخراوبێت : دواکات بۆ پێشکەش کردن ( 20/ ٤/ ٢٠٢١) :
ئاگاداری / پێویستیمان بەم ناوونیشانەی خوارەوە هەیە بۆ کەمپی بەحرکە - یاریدەدەری دەرمانساز -یاریدەدەری تاقیگە -کارمەندی پرسگە بەمەرجێک: دووساڵ ئەزموونی هەبێ. دانیشتووی هەولێربێ یا کوردانی ڕۆژئاوا .
ئاگاداری / بۆ گشت کۆمپانیاکانی دابینکردنی ئامێری پزیشکی دەتوانن ئۆفەری خۆتان پێشکەش بکەن بۆ ئەم ئامێرانەی لە درێژەی بابەت ئاماژەیان پێکراوە : دواکات بۆ پێشکەش کردن : 17/2/2021٠
ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر
• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە.
ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی ئامێری پزیشکی کەمگری سنوردار ( مناقصە محدودة ) ئاماژە بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران / سەرۆکایەتی دیوان ژمارە (٣٦٣٦) لە ٢٦/ ٧/ ٢٠١٨کە جەخت دەکاتەوە لە نوسراویان ژمارە (١٧٩٤) هەروەها ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری ژمارە (٦١٨٢) کە لە ناوەڕۆکەکانیان داوادەکەن گشت کڕینەکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی و ددان بە شێوەی کەمگری سنوردار بکرێت ... زانیاری زیاتر لە درێژەی بابەت دایە :
ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی ئامێری پزیشکی کەمگری سنوردار ( مناقصە محدودة ) ئاماژە بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران / سەرۆکایەتی دیوان ژمارە (٣٦٣٦) لە ٢٦/ ٧/ ٢٠١٨کە جەخت دەکاتەوە لە نوسراویان ژمارە (١٧٩٤) هەروەها ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری ژمارە (٦١٨٢) کە لە ناوەڕۆکەکانیان داوادەکەن گشت کڕینەکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی و ددان بە شێوەی کەمگری سنوردار بکرێت ... زانیاری زیاتر لە درێژەی بابەت دایە :
ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8
|
3 Dec 2011
ڕێنماییه‌كانى لێژنه‌ى ڕاوێژكارى
پێش پێشكەش كردنی هەر داواكاریەك بۆ لیژنەی
ڕاوێژكاری تكایە ئەم ڕێنماییانه‌ی خوارەوە بخوێنەوە :-
بڕگه‌ی یه‌كه‌م/
أ-
لیژنه‌ی راوێژکاری :- وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان به (فه‌رمانی
وه‌زاری 402 له 28/1/2008 )ده‌سه‌ڵاتی به‌خشیوه به ف.ت.هه‌ولێربۆپێک هێنانی
لیژنه‌یه‌ک به ناوى لیژنه‌ى ڕاوێژكارى بۆچاوخشاندن به:-
1 - داواکاریه‌کانی
پێش که‌ش کردن بۆ نیشتەجێ ی دێرینی له‌به‌شه زانستیه پزیشكیه‌كان.
2-گۆڕینی
ناو نیشانی پزیشکانی نیشته‌جێ ی دێرینی که ماوه‌ی مه‌شق کردنیان ته‌واو کردووه
بۆ پزیشکی شاره‌زای لق.
3-دیاریکردنی شوێنی کارکردنی پزیشکی نیشتەجێ ی دێرین له
نه‌خۆشخانه‌کان بۆ مه‌شقکردنیان.
4-گۆڕینی به‌شی نیشتەجێ ی دێرینی(تغیر
فرع).
5- ده‌ركردنى ڕێنمایى و نوێكردنه‌وه‌ى ڕێنماییه‌كان به‌پێ ى پێویست وه
هه‌ربابه‌تێكى تر كه په‌یوه‌ندى به پزیشكانه‌وه هه‌بێت له بوارى
نیشته‌جێ ى دێرینى.
6-ڕێكخستنى خشته‌ى پێویستیه‌كان له نیشته‌جێ ى دێرینى به
ژماره‌و ناوى به‌شه زانستیه‌كان.
ب- شوێن و به‌رواری
کۆبونه‌وه‌کانی‌لیژنەی ڕاوێژكاری :-
1- لیژنەی ڕاوێژكاری کۆبونه‌وه‌کانی شه‌ش
مانگ جارێک ئه‌نجام ده‌دات له دیوانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر و به
نوسراو،پزیشکان ئاگادار ده‌کاته‌وه له به‌رواری کۆبوونه‌وه‌کان و هه‌ر
له‌سه‌ر ماڵپه‌رِى فه‌رمانگه بڵاو ده‌کرێته‌وه.
2- به‌روارو کاتی شوێنی
کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی راوێژکاری هه‌موو ساڵێك به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
:-
وه‌رزی یه‌که‌م له 10 رۆژی یه‌که‌م له مانگی 3 ئازار ، وه‌رزی دووه‌م له
10 رۆژی یه‌که‌م له مانگی 9 ئه‌یلول ,کاتژمێر (10) ی به‌یانی له فه‌رمانگه‌ی
ته‌ندروستی هه‌وڵیر.
ج- بەڵگەنامەكانی پێویست بۆ پێشكەش كردن:-
1-
ڕێنماییه‌کانی لیژنەی ڕاوێژكاری:- تكایە ئەم ڕێنماییانه پەیڕەو بكە، بیخوێنەوە كە
لە خواره‌وه ئاماژەی پێكراوە پێش پێشكەش كردن.
2-خشتەی به‌شه‌کان له
نیشته‌جێ ی دێرینی : أ- ئێره کلیک بکه (www.dohhawler.org)دوایی ده‌چیته لاپه‌ره‌ی
لێژنه‌ی راوێژکاری بۆ زانینی ئه‌وبه‌شانه‌ی که ده‌بێت پری بکه‌یته‌وه وه
ئه‌گه‌ر هه‌ربه‌شێک له‌م خشتەیه نه‌نوسرابوو له فۆرمی پێشکه‌شکردن خۆت که
داوات کردبوو ئه‌وا داواکاریه‌که‌ت پشت گوێ ده‌خرێ .
3-فۆرمی تایبەت بە پێشكەش
كردن بۆ نیشتەجێ ی دێرین:- ئێرە كلیك
بكە
( www.dohhawler.org) دوایی ده‌چیته لاپه‌ره‌ی لێژنه‌ی راوێژکاری پاشان
فۆرمه‌که دابه‌زێنه‌و پڕی بکه‌ره‌وه‌و بینێره بۆئه‌م ناونیشانه:
nderini@dohhawler.org
4- فۆرمی تایبه‌ت به گۆرینی به‌شی نیشته‌جێ ی دێرینی : ئێره کلیک بکه www.dohhawler.org دوایی
ده‌چیته لاپه‌ره‌ی لێژنه‌ی راوێژکاری پاشان فۆرمه‌که دابه‌زێنه‌و پڕی
بکه‌ره‌وه‌و بینێره بۆئه‌م ناونیشانه:
nderini@dohhawler.org
5- ده‌بێت
بروانامه‌ی ده‌رچوون له کۆلیژبه(نمره‌وه) بنێردرێت بۆ ئه‌م ناونیشانه
nderini@dohhawler.org ئه‌گینا داواکاریه‌که پشت گوێ ده‌خرێت .
د- ڕێنمایى تایبه‌ت
به‌ڕۆژى چاو پێكه‌وتن و فۆڕمى داواكارى :-
1- له فۆڕمى داواكارى ,هه‌ر
خانه‌یه‌ك له داواكارى به‌شه‌كانى نیشته‌جێ ى دێرینى به به‌تاڵى به‌جێ
بهێڵرێت یان به به شێك بنوسرێت كه‌له خشته‌ى به‌شه‌كانى نیشته‌جێ ى دێرینى
ناوى نه‌هاتبوو ئه‌وا خانه‌كه به شاره‌زاى گشتى ( G.P ) ئه‌ژمار ده‌كرێت.
2-
له ڕۆژى چاوپێكه‌وتنى لێژنه‌ى ڕاوێژكارى, داواكار ئه‌گه‌ر له ئاره‌زووى
یه‌كه‌م وه‌رنه‌گیرا ناتوانێت كێبڕِكێ بكات له‌و به‌شه‌ى كه نه‌ینوسیوه‌و
كراوه نیه, واتا ئه‌و به‌شانه‌ى كه كیبڕكێ ى له‌سه‌ره ناتوانێت داواى بكات
ئه‌گه‌ر له خانه‌ى ئاره‌زووه‌كانى نه‌ینوسیبێت, به‌پێچه‌وانه‌وه
ده‌توانێت ئه‌و به‌شه داوا بكات كه كێبڕكى َى له‌سه‌ر نیه و كراوه‌یه.
3-
ئه‌گه‌ر داواكار وه‌رگیرا له نیشته‌جێ ى دێرینى, له‌ماوه‌ى مانگێك له
ده‌رچوونى فه‌رمانى كارگێڕى بۆ وه‌رگیرانى ده‌ست به‌كارنه‌بوو(ئه‌گه‌ر
هۆکاره‌کانی ده‌ست به‌کار نه‌بوونی کارگێری نه‌بوو به‌ڵام تاکه که‌سی بوو )
ئه‌وا وه‌رگرتنى له نیشته‌جێ ى دێرینى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه وه له دوا ڕۆژ
ئه‌و نمره‌یه‌ى بۆ ئه‌ژمار ناكرێت كه‌له‌پله‌به‌ندى بۆى زیاد ده‌كرێت (
ب.ت.سۆران. ب.ت.چۆمان. ب.ت.بارزان) .
4- به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌نسیب كردن و
گواستنه‌وه‌ى پزیشكى نیشته‌جێ ى دێرین له فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى دهۆك و
سلێمانى قبوڵ ناكرێت له‌و به‌شانه‌ى كه كێبڕكێ ى له‌سه‌ره له فه‌رمانگه‌ى
ته‌ندروستى هه‌ولێر ( پێست , نه‌شته‌رگه‌رى میزه‌ڕۆ , چاره‌سه‌رى سروشتى و
ڕۆماتیزم , قوڕگ و لووت و گوێ , نه‌شته‌رگه‌رى چاو, شكست,تاقیگه , تیشك و سۆنار،هتد)
.
بڕگه‌ی دووه‌م/ بڕیاره‌كان و ڕێنماییه‌کان:-
1- پزیشك ده‌بێت سێ ساڵ
خزمه‌تى ته‌واو كردبێت ( دووساڵ نیشته‌جێ ى خولاوو ساڵێك پله‌به‌ندى ) وه‌ك
مه‌رجێك بۆ پێشكه‌ش كردن بۆ نیشته‌جێ ى دێرینى بێجگه له‌وانه‌ى پێشكه‌ش
ده‌كه‌ن بۆ پزیشكى دادوه‌رى و سڕكردن و هه‌ر به‌شێکی تری که فه‌رمانگه به
به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌زانێت .
2-ماوه‌ى نیشته‌جێ ى دێرینى دوو ساڵه‌و هه‌ر
مۆڵه‌تێك له‌م ماوه‌یه ده‌بێت قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.
3- پزیشکانی ددان
ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی وه‌رگرتنیان هه‌یه له نیشته‌جێی دێرینی ده‌بێت ماوه‌ی
ساڵێک مه‌شق کردن و دووساڵ ماوه‌ی پله‌به‌ندی ته‌واوکردبێت .
4- لێبووردنی
ئه‌و پزیشکانه‌ی که داواکاری پێشکه‌ش ده‌که‌ن بۆ وه‌رگیران له پزیشکی
دادوه‌ری و سرکردن یان هه‌ر به‌شێکی تر که فه‌رمانگه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی
ده‌زانێت له‌ماوه‌ی پله‌به‌ندیان . ده‌رچوانی کۆلیژی پزیشکی, وه ده‌رچوانی
کۆلیژی پزیشکی ددان وه ده‌رمانسازی که ماوه‌ی ساڵێکی فعلی به لایه‌نی
که‌مه‌وه له ماوه‌ی نیشته‌جێی خولاویان ته‌واو کردبێت ده‌توانن داواکاری
پێشکه‌ش بکه‌ن بۆ ئه‌م به‌شانه بۆ وه‌رگیران له نیشته‌جێی دێرینی.
5- به
مه‌به‌ستی بایه‌خدان به سه‌رجه‌م ئه‌و پزیشکانه‌ی كه ماوه‌ی پله‌به‌ندی
ته‌واو ده‌كه‌ن له نه‌خۆشخانه‌و بنكه ته‌ندروستیه‌كانی نزیك سنوور وه
هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنانه‌ی كه دووری شارن ، چه‌ند نمره‌یه‌كیان ده‌درێتێ و
ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و نمرەیه‌ی كه له ساڵی كۆتایی خوێندنی كۆلیژی پزیشكی
به‌ده‌ست هێناوه تاكو ببێته هانده‌رێك له كاتی وه‌رگرتنیان له به‌شه‌كانی
نیشته‌جێ ی دێرینی وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه :-
أ - پێدانی (5) پێنج نمره بۆ
ئه‌و پزیشكانه‌ی كه ماوه‌ی پله‌به‌ندی ته‌واو ده‌كه‌ن له
(به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سۆران بێجگه له بنكه‌ی ته‌ندروستی سیده‌كان
) .
ب - پێدانی (7.5) حه‌وت و نیو نمره بۆ ئه‌و پزیشكانه‌ی ماوه‌ی پله‌به‌ندی
ته‌واو ده‌كه‌ن له (به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی بارزان ،
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چۆمان ، بنكه‌ی ته‌ندروستی سیده‌كان ) .
ج-
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه ته‌ندروستی یه‌کانی تر هیچ زیاده‌یه‌کی نمره
نایانگرێته‌وه .
د – ئه‌وانه‌ی که زیاده‌ی نمره ده‌یانگرێته‌وه
ده‌بێت 12 مانگی فعلی ماوه‌ی پله‌به‌ندی ته‌واو کردبێت له‌و شوێنه‌ی که
ئاماژه‌ی پێکراوه له سه‌ره‌وه ، ئه‌گه‌ر که‌متر بوو زیاده‌ی نمره
نایانگرێته‌وه .
6-بۆهاندانى پزیشك و پزیشکی ددان بۆ كاركردن له‌بوارى كارگێڕى
بڕیاردرا به زیادكرنى نمره به‌م ڕێنماییانه‌ى خواره‌وه:-
أ- ئه‌م زیاده
نمره‌یه به‌كارده‌هبَنرێت به‌مه‌به‌ستى دیاریكردنى شوێنى كاركردن له‌ماوه‌ى
پله‌به‌ندى وه‌كو پزیشكى پسپۆڕ دواى ته‌واو كردنى خوێندنى باڵا‌و به‌ده‌ست هێنانى
بڕوانامه‌ى پسپۆڕى یان به‌مه‌به‌ستى وه‌رگیران له لقه‌كانى نیشته‌جێ ى دێرینى
.
ب- ئه‌و پزیشكانه ده‌گرێته‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى ته‌ندروستى ده‌ره‌وه‌ى شارن( ب.ت.شه‌قڵاوه ,
ب.ت.بارزان, ب.ت.سۆران, ب.ت.چۆمان , ب.ت.ده‌وروبه‌رى شار, كه‌رتى ته‌ندروستى مه‌خموور)
یان :
ج- سه‌رۆكى پزیشكانى نیشته‌جێ ى گشتی و سه‌رۆكى پزیشكانى نیشته‌جێ له
نه‌خۆشخانه‌كان ( ن.هه‌ولێرى فێركردن , ن.ڕزگارى فێركارى , ن.ئافره‌تان و له‌دایك
بوونى فێركارى, ن.ڕاپه‌ڕینی فێرکاری بۆ منداڵان)، وه سه‌رۆکی پزیشکانی ددان.
د-
ده‌بێت به‌رێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى یان سه‌رۆكى پزیشكان
فه‌رمانى فه‌رمى كارگێڕى هه‌بێت به ده‌ست نیشان كردنى بۆ لێپرسراویه‌تى
.
هـ- ده‌بێت به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه ساڵێك خزمه‌تى هه‌بێت له‌و
پۆسته.
و-ته‌نها بۆ یه‌ك جار پزیشكى لێپرسراو ده‌توانێ سوود مه‌ند بێت له‌م
نمره‌یه بۆ نزیكترین هه‌لى ( واته ئه‌گه‌ر پزیشكى پله‌به‌ند بوو ، نمره‌كه
بۆ وه‌رگیران له نیشته‌جێ ى دێرینى بۆى ئه‌ژمار ده‌كرێت , پزیشكه‌كه ناتوانێت
داواى دوا خستنه‌وه‌ىوه‌رگرتنى ئه‌م نمره‌یه بكات به‌مه‌به‌ستى سوود
وه‌رگرتن له‌كاتى دابه‌شكردنى پزیشكانى پسپۆڕ بۆ ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانى
ده‌ره‌وه‌ى شار).
ز-ڕێژه‌ى نمره زیاده‌که به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه
ده‌بێت :-
1- به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ته‌ندروستیه‌كان (
ب.ت.ده‌وروبه‌رى شار, ب.ت.شه‌قڵاوه , ب.ت.سۆران, ب.ت.چۆمان, ب.ت.بارزان, كه‌رتى
ته‌ندروستى مه‌خمور) پێنج (5) نمره .
2-سه‌رۆكى پزیشكانى نیشته‌جێ ى گشتى پێنج (5)
نمره.
3-سه‌رۆكى پزیشكى نیشته‌جێ ى نه‌خۆشخانه‌كان و سه‌رۆکی پزیشکانی ددان
(3) سێ نمره.
7- ته‌ماشا نه‌كردنى داواكاری پزیشكى شاره‌زاى لق به
مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى له نیشته‌جێ ى دێرین, وه‌ئه‌وه پزیشكه‌ى كه ناونیشانى
پزیشكى شاره‌زاى لقه ،مافى وه‌رگرتنى له نیشته‌جێ ى دێرینى نیه.
8- ئه‌و
پزیشكه نیشته‌جێ دێرینانه‌ى كه داواى گۆڕینى به‌شى نیشته‌جێ ى دێرینى ده‌كه‌ن
،ده‌بێت ساڵێك كه‌متر به‌سه‌ر ده‌ست به‌كاربوونى وه‌كو پزیشكى نیشته‌جێ ى
دێرینى تێپه‌ڕ ببێت ،وه هه‌روه‌ها ده‌بێت سه‌رۆكى به‌شی خۆی به ڕاشکاوی ڕاى
خۆى بدات،وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ بنکه‌ی ته‌ندروستی وه‌کو پزیشکی شاره‌زای
گشتی وه له نزیکترین هه‌لی لیژنه‌ی راوێژکاری داهاتوو ده‌توانێت داواکاری
پێشکه‌ش بکاته‌وه بۆ نیشته‌جێ ی دێرینی ( ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پله‌به‌ندی له
شوێنه دووره‌کان بوو بێت نمره‌که‌ی بۆ ئه‌ژمار ناکرێت به مه‌به‌ستی
وه‌رگیران له نیشته‌جێی دێرین ) .
9- بە هیچ شێوەیەك داواكاری پزیشكانی
نیشتەجێی دێرین بەرز نەكرێتەوە له‌لایه‌ن كارگێڕى نه‌خۆشخانه‌كان و سه‌رۆكى
به‌شه زانستیه‌كان بۆ مەبەستی درێژكردنەوەی ماوەی مەشق كردنیان ، لە كاتی تەواو
بوونی مەشق كردن ، تاقیكردنەوەی بیردۆزی و كرداری بۆیان ئەنجام دەدرێت ، وە لە كاتی
دەرچوونیان لە تاقیكردنەوەكە ئەوا ناو نیشانیان دەگۆڕێت بۆ پزیشكی شارەزای لق ، وە
ئەوەی لە تاقیكردنەوە دەرنەچێت بۆ ماوه‌ى سێ مانگى تر له شوێنى خۆى مه‌شق ده‌كات،
وە پاش (3) مانگی تر جارێکی تر تاقی دەكرێتەوە.
10- ئه‌و پزیشكانه‌ی له به‌شی
نیشته‌جێ ی دێرینی تیشك و سۆنار وه‌رگیراون ده‌بێت ماوه‌ی (2) دوو ساڵ له‌م به‌شه
ده‌وام بكه‌ن ، وه بۆ ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ له به‌شی نیشته‌جێ ی دێرینی هه‌ناو
كار بكه‌ن، وه پاش ته‌واو بوونی ماوه‌ی مه‌شق كردنیان بگوازرێنه‌وه بۆ
نه‌خۆشخانه‌و بنكه ته‌ندروستیه‌كانی قه‌زاو ناحیه‌كان .
11-مه‌شقی پزیشکی
نیشته‌جێ ی دێرینی (Clinical Oncology)به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه ده‌بێت :-
أ- به‌شی
هه‌ناو (6) شه‌ش مانگ ده‌بێت .
ب- به‌شی چاره‌سه‌ری تیشک (6 مانگ ) شه‌ش مانگ
له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری ده‌بێت .
ج- به‌شی (clinical oncology )دوانزه مانگ ,له‌مه
(6) شه‌ش مانگ له نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگارى ده‌بێت وه شه‌ش (6) مانگ له
نه‌خۆشخانه‌ى نانه‌كه‌لى.
12-مه‌شقی پزیشکی نیشته‌جێ ی دێرینی (Clinical Hematology)
به‌م شێوه‌یه ى خواره‌وه ده‌بێت :-
أ- (6) شه‌ش مانگ له به‌شی هه‌ناو
ده‌بێت .
ب- (18) هه‌ژده‌مانگ له نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌که‌لی ده‌بێت
.
13-ئه‌و پزیشكانه‌ى له‌به‌شى ئافره‌تان وه‌رده‌گیرێن كاركردنیان به‌م
شێوه‌یه‌ى خواره‌وه ده‌بێت:-
أ - ده‌بێت ساڵێك و نۆمانگ له‌ناو شاری
هه‌ولێر مه‌شق بکات.
ب- (3) سێ مانگ به‌بێ دابران له نه‌خۆشخانه‌ی سۆران وه
یان له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه له به‌شی ئافره‌تان مه‌شق بکات به‌پێ ی ئه‌و
خشته‌یه‌ی که له به‌شی پلان ده‌رده‌چێت .
14- ئه‌و پزیشکانه‌ی که له
به‌شی پێست وه‌رده‌گیرێن ده‌بێت بۆ ماوه‌ی (5) پێنج مانگ له به‌شه‌کانی هه‌ناو
مه‌شق بکه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه :-
أ- چوار مانگ له به‌شی هه‌ناو
له نه‌خۆشخانه‌کانی ناوه‌وه‌ی شار مه‌شق بکه‌ن .
ب- یه‌ک مانگ له به‌شی
هه‌ناو له نه‌خۆشخانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی شار مه‌شق بکه‌ن .
ج- سه‌رۆکی
پزیشکانی نیشته‌جێ ی گشتی خشته‌ی کارکردنیان بۆ رێک ده‌خات .
15- ئه‌و
پزیشکانه‌ی له به‌شی چاره‌سه‌ری سروشتی و رۆماتیزم وه‌رده‌گیرێن ده‌بێت بۆ
ماوه‌ی شه‌ش مانگ له به‌شه‌کانی هه‌ناو مه‌شق بکه‌ن به‌م شێوه‌یه‌ی
خواره‌وه : -
أ- چوار مانگ له به‌شی هه‌ناو له نه‌خۆشخانه‌کانی ناوه‌وه‌ی
شار مه‌شق بکه‌ن .
ب- دوو مانگ له به‌شی هه‌ناو له نه‌خۆشخانه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی شار مه‌شق بکه‌ن .
ج- سه‌رۆکی پزیشکانی نیشته‌جێ ی گشتی خشته‌ی
کارکردنیان بۆ رێک ده‌خات .
16-أ- ئه‌و پزیشکانه‌ی که له‌فه‌رمانگه‌کانی
تره‌وه (دهۆک ، سلێمانی) ئاره‌زوویان هه‌یه داواكارى پێشکه‌ش بکه‌ن بۆ
نیشته‌جێ ی دیرینی، داواکاریه‌کانیان له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه پێشکه‌ش
بکه‌ن بۆ ف.ت.هه‌ولێر ئه‌گینا داواکاریان پشت گوێ ده‌خریت.
ب-ئه‌گه‌ر
ئه‌وانه‌ی له خالی(أ)ئاماژه‌مان پێداوه وه‌رگیران ده‌بێت خۆیان ته‌نسیب
بکه‌ن یان راژه‌یان بگوازنه‌وه بۆ ف.ت. هه‌ولێر بۆ ته‌واو کردنی ماوه‌ی
مه‌شقه‌که‌ی.
17-فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر پابه‌ند نابێت ونیه به
دابین کردنی شوێنی حه‌وانه‌وه(دار اطباء)و خواردن بۆ ئه‌و پزیشکانه‌ی که
وه‌رده‌گیرێن له به‌شه‌کانی نیشته‌جێ ی دێرین،ف.ت.هه‌ولێر شوێنی
حه‌وانه‌وه‌و خواردن ته‌نها بۆ ئه‌و پزیشکه نیشته‌جێ ی دێرینانه دابین
ده‌کات که ئێشکگر ده‌بن.
18-پزیشكى شاره‌زاى لق ئه‌وانه‌ى كه نیشته‌جێ ى
دێرینى ته‌واو ده‌كه‌ن , فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر شوێنه‌كه‌ى ده‌ست
نیشان ده‌كات به‌پێ ى به‌رژه‌وه‌ندى گشتی .
19- ئه‌و پزیشكانه‌ى كه له‌م
به‌شانه‌ى خواره‌وه وه‌رده‌گیرێن وه‌كو پزیشكى نیشته‌جێ ى دێرینى ده‌بێت له
ماوه‌ى مه‌شقه‌كه‌ى سێ (3) مانگ مه‌شق بكات له نه‌خۆشخانه‌كانى قه‌زاو
ناحیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شارى هه‌ولێر به‌پێ ى خشته‌یه‌ك كه به هه‌ماهه‌نگى
له‌نێوان به‌شى پلان له فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر /
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شار/ سه‌رۆكى پزیشكانى
نیشته‌جێ ى گشتى داده‌نرێت له ماوه‌ى دوو مانگ له ده‌ست به‌كاربوونیان له
نیشته‌جێ ى دێرینى.
( هه‌ناو , نه‌شته‌رگه‌رى گشتى, ئافره‌تان , چاو, قوڕگ و لوت
و گوێ , شكست, نه‌شته‌رگه‌رى میزه‌ڕۆ) وه ئه‌م خشته‌یه له‌سه‌ر ماڵپه‌ر بڵاو
ده‌كرێته‌وه(www.dohawler.org)
20- ئه‌و پزیشكانه‌ى كه داواكارى پێشكه‌ش كردن
ده‌كه‌ن بۆ نیشته‌جێ ى دێرینى :-
أ-نابێت له خوێندنى باڵا وه‌رگیرابێت ( له
ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان).
ب-ده‌بێت له له‌به‌روارى 31/3
یان 1/11 ى هه‌موو ساڵێك ماوه‌ى پله‌به‌ندى ته‌واوكردبێت به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى
داواكارى بۆ وه‌رگیران له نیشته‌جێ ى دێرینى , زیادكردنى نمره بۆ ئه‌وانه‌ى
كه‌له‌پله‌به‌ندى نمره‌یان بۆ زیاد ده‌كرێت یان زیاد كردنى نمره بۆ مه‌به‌ستى
كارگێڕى ( واته پاش ئه‌و به‌رواره به ڕۆژێكیش داواكاریه‌كانیان وه‌رناگیرێت
به‌مه‌به‌ستى كێبڕكێ كردن بۆ وه‌رگیران له نیشته‌جێ ى دێرینى) .
21- ئه‌گه‌ر
پێویست به‌كردنه‌وه‌ى هه‌ربه‌شێك بكرێت بۆ نیشته‌جێ ى دێرینى , ده‌بێت پێشنیارێك
پێشكه‌ش بكرێت له‌لایه‌ن ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه‌ى كه سه‌رپه‌رشتى مه‌شقكردنى
پزیشكانى نیشته‌جێ ى دێرینى ده‌كات له‌و به‌شه نوێیه ,تێیدا ئه‌مانه‌ى
خواره‌وه بنوسرێت :-
أ- هۆكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌شه ( ژماره‌ى
نه‌خۆشى مانگانه, بۆچى پێوبسته , هتد).
ب- ژماره‌و ناوى ئه‌و پزیشكه
پسپۆڕانه‌ى كه سه‌رپه‌رشتى مه‌شقكردنى پزیشكى نیشته‌جێ ى دێرینى ده‌كات.
ج-
ژماره‌ى ئه‌و پزیشكانه‌ى كه پێویسته وه‌ربگیرێن له نیشته‌جێ ى دێرینى
له‌ماوه‌ى ساڵێكدا .
ء- ده‌بێت ئه‌وبه‌شه بوارى له خوێندنى باڵاى له
زانكۆكانى ناوه‌وه‌و هه‌رێمى كوردستان بۆى بڕه‌خسێت , واته به‌بێ بوونى هه‌ل
ئه‌م جۆره نیشته‌جێ ى دیرینیه ناكرێته‌وه.
هـ- ده‌بێت پرۆگرامى
مه‌شقكردن به‌مانگ دیارى كرابێت ( له چ به‌شَێك و چه‌ند مانگ مه‌شق بكات).
و-
ده‌بێت پێش كۆبونه‌وه‌ى لێژنه‌ى ڕاوێژكارى به دوومانگ ( كه‌ساڵى دووجار
كۆبوونه‌وه ى خۆى گرێ ده‌دات له 7/3 و 7/9 ى هه‌موو ساڵێك ) ئه‌م داواكاریانه
به‌نوسراوى فه‌رمى له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ى په‌یوه‌ندیدار به‌رزبكرێته‌وه
بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى له‌به‌شى پلان بۆ تاوتوێ كردنى له لێژنه‌ى
ڕاوێژكارى .
22-بۆ هاندانى پزیشكان بۆ كاركردن له‌بوارى پزیشكى له
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى پزیشكى گشتى( مدیریه
الامور الطبية العامه ) وه بۆ تایبه‌تمه‌ند كردنى چاره‌سه‌ركردنى
پێشمه‌رگه له ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه
ده‌کرێت ئه‌و پزیشكانه‌ى كه ئاره‌زوویان هه‌یه داوای گواستنه‌وه‌ی راژه
بکه‌ن بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌م رێنماییانه‌ی
خواره‌وه:-
أ-له‌ماوه‌ى دووساڵى مه‌شقكردنیان وه‌كو پزیشكى نیشته‌جێ ى
خولاو ده‌توانن داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ى ڕاژه بۆ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى پزیشكى گشتى ( مدیریه الامور الطبية) له
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه .
ب-ئه‌و پزیشكه نیشته‌جێ خولاوانه‌ى كه ماوه‌ى
نیشته‌جێ ى خولاویان ته‌واو نه‌كردووه, دواى گواستنه‌وه‌ى ڕاژه‌یان ده‌بێت
خۆیان ته‌نسیب بكه‌ن بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر بۆ ته‌واو كردنى
خزمه‌تى مه‌شقكردنى دووساڵ .
ج-دواى ته‌واو كردنى ماوه‌ى دووساڵ مه‌شقكردن
وه‌كو پزیشكى نیشته‌جێ ى خولاو ده‌توانن ده‌ست له‌كار هه‌ڵبگرن له
فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر به مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى ڕاژه‌یان بۆ
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه .
د-ماوه‌ى خزمه‌تى پزیشكى ناوبراو له‌یه‌كه
سه‌ربازیه‌كان ( وحده العسكریه ) به‌ماوه‌ى پله‌به‌ندیان بۆ ئه‌ژمار ده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستى پێشكه‌ش كردن بۆ نیشته‌جێ ى دێرینى یان خوێندنى باڵا ( ئه‌م
خزمه‌ته به‌نوسراوى فه‌رمى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى پزیشكى كشتى/
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌بێت پاڵپشت كرابێت).
23- هه‌ر بابه‌تێك كه
په‌یوه‌ندى به نیشته‌جێ ى دێرینى هه‌بێت له‌م ڕێنماییانه ئاماژه‌ى پێ
نه‌كرابوو له‌كاتى پێویست لێژنه‌ى ڕاوێژکارى ڕێنمایى بۆ ده‌رده‌كات.
|
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری ناوی بەشداربوان و بەشدارنەبوان
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری ناوی بەشداربوان و بەشدارنەبوان
|