|
بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
چاڵاکی1 Apr 2014
دوێنێ به چاودێرى و ئاماده‌بوونى (د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید) وه‌زیرى ته‌ندروستى و (نه‌وزاد هادى) پارێزگارى هه‌ولێرو(د.سامان حسێن به‌رزنجى) به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و قائیمقامى قه‌زاى خه‌بات و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانى حكومى و له ڕێوڕه‌سمێكى شایسته‌دا به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌كانى دروستكردنى بنكه‌ى ته‌ندروستى له كۆمه‌ڵگایى (جدیده زاب ) و له شاره‌دێ به‌حركه و له شارى هه‌ولێریش به‌ردى بناغه‌ى دروستكردنه‌وه‌ى بنكه‌ى ته‌ندروستى ئازادى دانرا له ووته‌یه‌كدا وه‌زیرى ته‌ندروستى ڕوونى كرده‌وه له درێژه‌ى پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانى ته‌ندروستى بۆ هاوڵاتیانى كۆمهڵگاو شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان ئه‌مڕۆكه خۆشحالین كه توانیمان به‌ردى بناغه‌ى ئه‌و سى َ پڕۆژه گرنگه‌ى ته‌ندروستى دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا زیاتر له خزمه‌تى هاوڵاتیاندابن شایه‌نى باسه پڕۆژه‌ى بنكه‌ى ته‌ندروستى جدیده زاب به‌گوژمه‌ى (645,915,000) دینارى بۆ ته‌رخان كراوه و بڕیاره به‌ماوه‌ى (300) ڕۆژ ته‌واو بێت و له‌سه‌ر ڕووبه‌رى (5000مه‌تر دووجا) به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌ندازه‌یى و شارستانى دروست ده‌كرێت و بنكه ته‌ندروستى شاره‌دیێ به‌حركه‌ش به گوژمه‌ى (1,763,100,000)دینار له‌سه‌ر ڕووبه‌رى (11000) مه‌تردووجا به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌ندازه‌یى دروست ده‌كرێت و به ماوه‌ى (420) ڕۆژ ته‌واو ده‌بێت و بنكه‌ى ته‌ندروستى ئازادیش دووباره دروستده‌كرێته‌وه له هه‌مان شوێنى خوى به گوژمه‌ى (2,104,155,000) دینار له‌سه‌ر ڕووبه‌رى (5000) مه‌تر دووجا به ماوه‌ى (420) ڕۆژ ته‌واو ده‌بێت ده‌رباره‌ى ئه‌و پرۆژه ته‌ندروستیانه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌و پرۆژه گرنگ و پڕلهبایهخانهدا و ڕوونیكرده‌وه : حكومه‌تى هه‌رێم به‌هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى ته‌ندرستى له هه‌گبه‌ى دایه به‌رده‌وام گرنگى به پڕۆژه‌كانى ته‌ندروستى داوه و وه‌ك خه‌م خۆرێك هه‌واڵى چاره‌سه‌ركردنى داوادهرمان و سیسته‌مى ته‌ندروستى به‌شێوه‌ى شارستانى و سه‌رده‌میانه له كوردستان بۆ ئاینده ئه‌نجام بدرێت . |
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری ناوی بەشداربوان و بەشدارنەبوان
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری راپرسی ژ. سه‌ردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem