بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
ڤیستیڤاڵی رۆژی جیهانی تالاسیمیا لە هەولێر بەرێوە چوو11 May 2014 به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانى تالاسیمیا له هۆڵى پێشه‌وا به ئاماده‌بوونى عه‌لى حوسێن به‌رپرسى لقى دووى پارتى و كارگێڕانى لق و تاهیر عه‌بدوڵڵا جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر و د.سامان حوسێن به‌رزنجى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى دام و ده‌زگاكان و كه‌س و كارى نه‌خۆشانى تالاسیمیا ڤیستیڤاڵى ڕۆژى جیهانى تاڵاسیمیا به‌ڕێوه چوو له‌سه‌ره‌تادا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر له ووته‌یه‌كدا داواى له هاوڵاتیان كرد كه خوێن به تووشبووانى تالاسیمیا ببه‌خشن بۆ ئه‌وه‌ى ژیانیان له مردن ڕزگاربێت و ئاماژه‌ى به ڕۆڵى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر دا كه له سه‌نته‌رێكى گه‌وره‌ى نه‌خۆشانى تالاسیمیا به‌ردى بناغه‌ى بۆ دانرا بۆ ئه‌وه‌ى چیتر نه‌خوشان بێ نه‌خۆشخانه نه‌بن و له‌لایه‌ن سه‌نته‌رى گواستنه‌وه‌ى خوێنیش ڕۆژانه (35) بوتڵ خوێن بۆ نه‌خۆشان ئاماده‌ده‌كرێت و هه‌وڵدراوه وه‌ك خه‌مخورێكى بوارى ته‌ندروستى گرنگى به تووشبووانى تالایسمیا بده‌ین دواتر له ووته‌یه‌كدا جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به گرنگى دانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى هه‌ولێر و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دا كه گرنگى ته‌واو به نه‌خۆشانى تالاسیمیا بدرێت دواتر سه‌رۆكى لقى هه‌ولێر ى كۆمه‌ڵه‌ى تالاسیمیا سوپاسگوزارى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر بوو كه توانیویانه پاڵپشتى ته‌واو له نه‌خۆشان بكه‌ن و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروتیش هه‌وڵدراوه سه‌نته‌ره‌ێكى گه‌روره‌ى تالاسیمیا به‌ردى بناغه‌ى بۆ دابنرێت و داواشى له هاوڵاتیانكرد كه خوێن به نه‌خۆشانى تالاسیمیا ببه‌خشن و ژیانیان له مردن ڕزگاربكه‌ن وخوێنیان زیاتر پێببه‌خشن و ئاماژه‌ى به پشكنینى پێش وه‌خته‌ى كرد‌و ووتى ئه‌و جۆره پشكنینانه به‌ر هاوسه‌رگیرى پێویست ئه‌نجام بدرێت ، له كوتایشدا ڤیستیڤاڵه‌كه به كۆمه‌ڵێك چالاكى و گۆرانى كۆتایى پێهات شایانى باسه ئه‌م ڤیستیڤاڵه به سپۆنسه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێرو كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم و به‌ڕێوه چوو |
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری ناوی بەشداربوان و بەشدارنەبوان
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری راپرسی ژ. سه‌ردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem