بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
خولێکی کلینیکی دەرمانسازی یەک مانگە کۆتایی پێ هات29 May 2014 ![]() مه‌به‌ستى سوود وه‌رگرتن له خولى كلینیكى ده‌رمانسازى دوێنێ به ئاماده‌بوونى د.ڕێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى و د.سامان حوسێن به‌رزنجى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و ڕاگرى كۆلێژى ده‌رمانسازى و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كان كۆتایى به خولى كلینیكى ده‌رمانسازى هات كه یه‌ك مانگى خایاند و تیایدا (35) پزیشكى ده‌رمانساز له شاره‌كانى هه‌ولێر و شقڵاوه به‌شداریان كرد شایانى باسه ئه‌و خوله به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر سازكرابوو به‌شێوه‌یه‌كى پراكتیكى و تیۆرى وانه‌كان له‌لایه‌ن مامۆستایانى شاره‌زا له شارى به‌غداوه ده‌گوترانه‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌و خوله وه‌زیرى ته‌ندروستى د.ڕێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ڕوونیكرده‌وه خۆشحالین كه له‌و خوله چڕ‌و فراوانه دا پۆلێك له ده‌رمانسازان به‌شداریان له خولێكى یه‌ك مانگه‌دا كردوو وانه‌كان به شێوازى زانستى و پراكتیكى ده‌گوترانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداربووانى خوله‌كه به شێوهبیهكى زانشتیتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌رماندا بكه‌ن چونكه مه‌سه‌له‌ى ده‌رمان مه‌سه‌له‌یه‌كى گرنگ و هه‌ستیاره بۆیه پێویسته زیاتر په‌ره‌ى پێبدرێت تا ده‌رمان به شێوه‌یه‌كى سه‌لامه‌ت و كوالیتى به‌رز مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت دواتر له ووته‌یه‌كدا ڕاگرى كۆلێژى ده‌رمانسازى ووتى سازكردنى ئه‌و جۆره خولانه پێویسته په‌ره‌ى زیاترى پێبدرێت و تا ده‌رمانسازان زیاتر شاره‌زابن له جیهانى ده‌رمان لێره‌وه نابێت ڕۆڵى وه‌زیرى ته‌ندروستى و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌یاد كه‌ین كه هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى ته‌واویان كردین بۆ سه‌رخستنى خوله‌كه له‌كۆتایشدا د.سامان حوسێن به‌رزنجى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ده‌رباره‌ى گرنگى خوله‌كه ووتى :كردنه‌وه‌ى ئه‌و جۆره خولانه بۆ پزیشكانى ده‌رمانساز زۆر گرنگه بۆیه هه‌وڵماندا به هاوكارى هه‌ماهه‌نگى ڕاگرایه‌تى كۆلێژى ده‌رمانسازى ئه‌م خوله بكه‌ینه‌وه تا ده‌رمانسازان زانیارى زیاتر ده‌رباره‌ى ده‌رمان وه‌رگرن له‌كۆتایشدا له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه بڕوانامه‌ى به‌شداربوو به‌سه‌ر ده‌رمانسازانى به‌شداربوونى خول دابه‌شكرا |
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری ناوی بەشداربوان و بەشدارنەبوان
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری راپرسی ژ. سه‌ردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem