بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
چاڵاکی15 Jun 2014 كاتزمێر(10:30) ڕێكه‌وتى 13/6/2014 به‌ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان (نه وزاد هادى )پارێزگارى هه‌ولێر و (د.سامان حسێن به‌رزنجى) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر له نه‌خۆشخانه‌ى ئیمرجنسى له شارى هه‌ولێرى پایته‌خت كۆبونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنه‌كان و به‌رپرسى كۆگاى ده‌رمان به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى كرده‌پزیشكیه‌كان له شارى هه‌ولێر كۆبونه‌وه له نزیكه‌وه باس له چۆنیه‌تى میكانیزمى زیاتر ڕێكخستنى ئه‌و بریندارانه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ى كه ئێستاكه له خوارووى عێڕاق ڕووداوه به تایبه‌تى له شارى موصل كه خه‌ڵكى سڤیلى ئه‌و شاره ڕوویان له شاره‌كانى كورستان كردووه و به‌تایبه‌تى شارى هه‌ولێرى پایته‌خت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر بۆ ئاماده‌باشى زیاترى گشت فریاكه‌وتنه‌كان له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا تیشكى خسته سه‌ر ڕێ‌و شوێنى پێویست بۆ وه‌رگرتنى و پێشوازیكردنى برینداران و نه‌خۆشانى كۆچكردوو پاشان به‌ڕیزیان هه‌ر له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى كه هاتوونه‌ته ناو شارى هه‌ولێر جێگیربووینه ده‌بێت ئه‌م هاوڵاتیانه له ڕێگه‌ى ده‌زگاى ئه‌منیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چاودێرى ته‌ندروستیان بكرێت و له هه‌ڵمه‌ته‌كانى كوتان دژى نهخۆشیهگوازراوهكان به‌شداربن بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان خاڵى بێت له‌و نه‌خۆشیانه‌ى كه له شاره‌كانى ده‌وروبه‌ردا بوونیان هه‌بووه له‌كۆتایدا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا گرنگى كۆبونه‌وه‌كه‌ى خسته‌ڕوو پاشان ئامارى ئه‌و بریندارانه كه چاره‌سه‌رى پێویستیان له نه‌خۆشخانه‌كانى شارى هه‌ولێر بۆكراو . به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئوتومبێلى فریاكه‌وتنى له شوێنى مه‌به‌ستى خاڵى سنورى شار ناردووه بۆ هێنانى ئه‌و بریندار‌و نه‌خۆشانه‌ى كه پێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌یه له نه‌خۆشخانه‌كان |
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری ناوی بەشداربوان و بەشدارنەبوان
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری راپرسی ژ. سه‌ردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem