بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
سەردانی کەمپی کەورگۆسک13 Jul 2014 رۆژى شه‌ممه رێكه‌وتى 12/7/2014 به‌رێز (د.سامان حسین به‌رزنجى) به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ شاندێكى پزیشكانى دانیماركى سه‌ردانى كه‌مپى ئاواره‌كانى رۆژئاواى كوردستانیان له كه‌مپى كه‌ورگۆسك كرد، شاندى پزیسكانى دانیماركى كه پێكهاتبوون له له (15) پزیشك كه(8) پرۆفیسۆر و (6) قوتابى قۆناغى كۆتایى دكتۆران له نه‌شته‌رگه‌رى نه‌خۆشیه‌كانى ده‌م و ددان له‌گه‌ڵ پزیشكێكى كوردى دانشتووى دانیمارك له هه‌مان پسپۆرى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و به سه‌رپه‌رشتى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر چه‌ندین نه‌خۆش ده‌بینن له وانه‌ى كه توشى نه‌خۆشیه‌كانى ده‌م و ددان وشه‌ویلاگ بوونه له كه‌مپى كه‌ورگۆس و له هه‌مان كاتیش‌دا تیمێكیان له سه‌نته‌رى راوێژكارى خانزاد بۆ نه‌خۆشیه‌كانى ده‌م و ددان بۆ ماوه‌ى (15) نه‌خۆش ده‌بینن به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنیان، هه‌ر سه‌ردانه‌كه‌یاندا به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ شاندى پزیشكانى دانیماركى بنكه‌ى ته‌ندروستى كه‌مپى ئاواره‌كانیان به‌سه‌ر كرده‌وه و سوپاسى ئه‌و پزیشكانه‌شى كرد كه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ولێرى پایته‌ختیان كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشه‌كان له هه‌مان كاتیش‌دا ئاماده‌یى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێرى نیشاندا بۆ هه‌موو پاڵپشتى و پێداویستیه‌ك به مه‌به‌ستى كارئاسانى له كاره‌كانیان بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به هاوڵاتیانى كوردستان، پزیشكانى دانیماركیش سوپاسى پێشوازى گه‌رم و هه‌ڵوێسته جوانه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێریان كرد دڵخۆشى خۆشیان ده‌ربڕى كه‌له هه‌رێمى ئارام و پایته‌ختێكى گه‌شه‌كردووى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دان. |
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری ناوی بەشداربوان و بەشدارنەبوان
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری راپرسی ژ. سه‌ردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem