بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
وەزیری تەندروستی و بەرێوەبەری گشتی سەردانی ئاوارەکانی بەحرکەو عەنکاوەیان کرد26 Aug 2014 ![]() به‌مه‌به‌ستى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ڕه‌وشى ئاواره‌كانى شاره‌دێى به‌حركه و عه‌نكاوه دوێنێ د.ڕێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى د.سامان حوسێن به‌رزنجى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر سه‌ردانى شاره‌دیێ به‌حركه‌یان كردوو له نزیكه‌وه له ڕه‌وشى باروگوزاران و ته‌ندروستى ئاواره‌كانى كه‌مپه‌كه‌یان كۆڵیه‌وه شایانى باسه له‌وێدا بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى گه‌ڕۆكى لێ هه‌یه كه سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى هه‌ولێره و به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن و فریاگوزارى سه‌ره‌تایى ئاواره‌كانى ئه‌و كه‌مپه كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئاواره‌كانى ئه‌و كه‌مپه خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستیان پێشكه‌ش بكرێت پاشان وه‌زیرى ته‌ندروستى و شاندى یاوه‌رى له خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى و پاك و خاوێنى كه‌مپه‌كه‌ى كۆڵیه‌وه دواتر وه‌زیرى ته‌ندروستى و شاندى یاوه‌رى سه‌ردانى بنكه‌ى ته‌ندروستى حه‌بیب مالحیان له شاره‌دیێ عه‌نكاوه كرد كه بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى 24 كاتژمێریه و له پێناو چاره‌سه‌ركردنى خوشك و برایانى مه‌سیحى كراوه‌ته‌وه له لێدوانێكدا د.ڕێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ڕٍوونى كرده‌وه ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ڕه‌وشى ته‌ندروستى ئاواره‌كان سه‌ردانى شاره‌دیێ به‌حركه‌و بنكه‌ى ته‌ندروستى حه‌بیب مالحمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ئاشنایى كاره خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌كانى ئه‌و دوو شوێنه ئاشنا بین شایانى باسه بنكه‌ى ته‌ندروستى حبیب مالح كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه 24 كاتژمێرى بۆ ئاواره‌كان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى بۆ خوشك و برا ئاواره‌كانى مه‌سیحى. شایانى باسه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هه‌ولێر نه‌خۆشخانه‌ى گه‌ڕۆك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى و داوده‌رمان و پێداویستى پزیشكى بۆ دابینكردوون و له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێریشه‌وه ئاوى پاك و خاوێنیان بۆ دابنكراوه و به‌هاوكارى ڕێكخراوه‌كانى سهربهتهنهوه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ئاوڕ له‌و ئاوارانه دراوه‌ته‌وه و له‌وێدا سه‌یرى هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كانمان كردوو كاره‌كان به‌ڕێك و پێكى ئه‌نجام دراون و كارى ئێمه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌كانه بۆ ئه‌و ئاوارانه بۆ ئه‌وه‌ى دووربن له نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان دواتر له ووته‌یه‌كدا د.سامان حوسێن به‌رزنجى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى ڕوونیكرده‌وه به‌یاوه‌رى وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى خوشك و برا ئاواره‌كانمان له به‌حركه و عه‌نكاوه كرد بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه له ڕه‌وشى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى بكۆلینهوه دیاره پێشكه‌شكردنى ئه‌و خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیانه له ڕاسپارده‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى بۆ یه ئێمه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر هه‌میشه هه‌وڵمانداوه باشترین خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى پێشكه‌ش به‌و ئاوارانه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى دووربن له نه‌خۆشیه‌كانى وه‌كو ئیفلیجى منداڵان وسورێژه و كۆلێره و خۆش به‌ختانه خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستیه‌كان به‌سه‌ركه‌وتوویى ئه‌نجام دراون |
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری ناوی بەشداربوان و بەشدارنەبوان
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری راپرسی ژ. سه‌ردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem