|
بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
سیمنارێك بۆ هه‌ڵمه‌تى هۆشیاركردنه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ئیبۆلا30 Nov 2014 رێكه‌وتى 26/11/2014 كاتژمێر(10) به‌یانى له هۆڵى ته‌ندروستى هه‌ولێر به‌چاودێرى و ئاماده‌بوونى د.رێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و نه‌وزادهادى پارێزگارى هه‌ولێر و د.سامان حوسێن به‌رزنجى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى له دیوانى وزاره‌ت و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رى دام و ده‌زگاكان و پزیشكان و به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كان سیمینارێك بۆ هه‌ڵمه‌تى هۆشیاركردنه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ئیبۆلا بۆ دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت سازكرا، له‌سه‌ره‌تاى سیمیناره‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر باسى له‌و نه‌خۆشیه‌و تووشبوون له نه‌خۆشیه‌كه كرد و ووتى:ئه‌و نه‌خۆشییه نه‌خۆشییه‌كى ترسناكه و له چه‌ندین ووڵات بڵاوبۆته‌وه بۆیه پێویسته ئیمه‌ش له كوردستان به گرنگیه‌وه سه‌یرى ئه‌و جۆره نه‌خۆشیه‌و خۆپاراستن لێ ى بكه‌ین و له ئاماده‌باشى ته‌واو دابین و هه‌وڵبده‌ین هۆشیارى و ڕێنمایى زیاتر به هاوڵاتیان بده‌ین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ندین لێژنه‌مان له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر پێك هێناوه‌و پارێزگاى هه‌ولێریش پاڵپشتى لێكردووین بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوونى وورد بكه‌ین و له ئاماده‌باشى ته‌واو دابین چونكه ئێمه دراوسێ ى چه‌ندین ووڵاتین ده‌كرێت زیاتر پارێزگارى له خۆمان بكه‌ین و هه‌موو ڕێ‌و شوێنێكى وورد و گونجاو بگرینه به‌ر. دواتر له‌لایه‌ن د.سه‌یفه‌دین محێدین به‌رپرسى به‌شى نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان به ووردى تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه‌و چۆنیه‌تى خۆپاراستن لێى دیاره ئه‌م نه‌خۆشیه ترسناكه له چه‌ندین ووڵات و له ئه‌فه‌ریقیاى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیاى باشورى ڕۆژئاوا بڵاوبووته‌وه و ڕێژه‌ى تووشبووان له ووڵاتان گه‌یشتۆته (15000) هه‌زار كه‌س و (5000) كه‌س به هۆى نه‌خۆشیه‌وه مردوون بۆیه پێویسته له‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت زیاتر هه‌وڵى خۆیان بخه‌نه‌گر بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر خه‌ڵكى هۆشیار بكرێته‌وه. پاشان نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر له ووته‌یه‌كدا ووتى:سوپاسى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ده‌كه‌ین كه ئه‌و سیمیناره‌ى بۆ هه‌ڵمه‌تى هۆشیاركردنه‌وه هاوڵاتیان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه بۆ دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت ڕێكخست دیاره ئه‌و نه‌خۆشیه به نه‌خۆشیه‌كى ترسناك ده‌ژمێردرێت و چه‌ندین كه‌سى له ووڵاتان كردۆته قوربانى بۆیه پێویسته ئێمه‌ش له كوردستان له ئاماده‌باشى ته‌واو دابین و به گرنگیه‌وه سه‌یرى ئه‌م نه‌خۆشیه بكه‌ین. دیاره له كوردستان خه‌ڵكێكى زۆرى ئاواره هه‌یه و كۆنترۆڵكردنى ئاسان نیه پێویسته زیاتر هۆشیاربین و ڕاده‌ى هۆشیارى زیاتر ب هاوڵاتیان بده‌ین. له كۆتایشدا د. ڕێكه‌وت حمه ڕه‌شد وه‌زیرى ته‌ندروستى له ووته‌یه‌كدا :باسى له‌و نه‌خۆشیه كردوو ووتى سوپاس بۆ خۆ كوردستان دووره له‌و جۆره نه‌خۆشیانه و هه‌موو ئاماده‌كاریه كراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و دام و ده‌زگاكانى سه‌ر به وه‌زاره‌ت و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش گرنگى ته‌واوى به‌بوارى ته‌ندروستى داوه‌و پاڵپشتى له‌كاروپڕۆژه‌كانى كردووه جا سازكردنى ئه‌و جۆره سیمینارانه له‌و ئان و ساته‌دا زۆر گرنگ و پڕ له بایه‌خه و وه‌كو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌وڵمان داوه له كۆبونه‌وه‌كانماندا باس له گرتنه به‌رى ڕێ‌و شوێنى وورد و خێرامان كردووه و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى خۆپارێزه‌كانى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به گرنگیه‌وه باس له‌و جۆره نه‌خۆشیه كراوه و هاوڵاتیانیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و ڕێكخراوه‌كانى دیكه له‌سه‌ر هێڵین بۆ ئه‌وه‌ى ڕێ‌و شوێنى خێرا بگرینه‌به‌ر بۆ خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشییه . |
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری ناوی بەشداربوان و بەشدارنەبوان
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری راپرسی ژ. سه‌ردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem