ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامێری پزیشکی| ئاگاداری / دابینکردنی سیستەمی پشکنینی چاودێری کوالێتی نەخۆش| ئاگادازی / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامێری پزیشکی| ئاگاداری / بۆ کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی تایبەت بە پێداویستی پزیشکی| ئاگاداری/ دابینکردنی سیستەمی پشکنینی چاودێری کوالێتی نەخۆش| بۆ کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی تایبەت بە ئامێری پزیشکی| ئاگادازی / بۆ کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی تایبەت بە پێداویستی پزیشکی| ئاگاداری / بۆ کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی تایبەت بە ئامێری پزیشکی| ئاگاداری/ بۆ کۆمپانیاکانی ئامێری پزیشکی| ئاگاداری / بۆ کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی تایبەت بە پێداویستی پزیشکی|




بابەتى جۆراوجۆر

بۆ / کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامێری پزیشکی


سەبارەت بە دابین کردنی پێداویستی پزیشکی

ئاگاداری / مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتن لە ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆرایەتیەکانی پزیشکی بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023

ماوەی پیشکەش پێشکەش کردن :  18/7/2022 تاوەکو 2022/8/18

ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی

بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی

دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/4/27

ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی

بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی

دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/4/19


ئاگاداری/بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی  تاقیگە و  ددان

بە مەبەستی دابین کردنی پێداویستی (تاقیگە و  ددان) لە پڕۆسەی تەندەرینگ کردن بۆ ڕاوێژکاری ئێواران 

تێبینی : لیستی مەواد لە سایتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رابکێشرێت و لە کاتی گەڕانەوە لەناو زەرفی داخراوبێت :

دواکات بۆ پێشکەش کردن ( 20/ ٤/ ٢٠٢١) :


ئاگاداری / پێویستیمان بەم ناوونیشانەی خوارەوە هەیە بۆ کەمپی بەحرکە

- یاریدەدەری دەرمانساز 

-یاریدەدەری تاقیگە

-کارمەندی پرسگە

بەمەرجێک:

دووساڵ ئەزموونی هەبێ.

دانیشتووی هەولێربێ یا کوردانی ڕۆژئاوا .

ئاگاداری / بۆ گشت کۆمپانیاکانی دابینکردنی ئامێری پزیشکی

دەتوانن ئۆفەری خۆتان پێشکەش بکەن بۆ ئەم ئامێرانەی لە درێژەی بابەت ئاماژەیان پێکراوە :

دواکات بۆ پێشکەش کردن : 17/2/2021٠ 

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر


• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە.

ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی ئامێری پزیشکی

کەمگری سنوردار ( مناقصە محدودة ) 

ئاماژە بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران / سەرۆکایەتی دیوان ژمارە (٣٦٣٦) لە ٢٦/ ٧/ ٢٠١٨کە جەخت دەکاتەوە لە نوسراویان ژمارە (١٧٩٤) هەروەها ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری ژمارە (٦١٨٢) کە لە ناوەڕۆکەکانیان داوادەکەن گشت کڕینەکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی و ددان بە شێوەی کەمگری سنوردار بکرێت ...

زانیاری زیاتر لە درێژەی بابەت دایە :

ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی ئامێری پزیشکی

کەمگری سنوردار ( مناقصە محدودة ) 

ئاماژە بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران / سەرۆکایەتی دیوان ژمارە (٣٦٣٦) لە ٢٦/ ٧/ ٢٠١٨کە جەخت دەکاتەوە لە نوسراویان ژمارە (١٧٩٤) هەروەها ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری ژمارە (٦١٨٢) کە لە ناوەڕۆکەکانیان داوادەکەن گشت کڕینەکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی و ددان بە شێوەی کەمگری سنوردار بکرێت ...

زانیاری زیاتر لە درێژەی بابەت دایە :

ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی

بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ  بەڕێوەبەرایەتیەکەمان

دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8

مالپەرە پەیوەندیدارەکان

ئاماره‌ ته‌ندروستییه‌كانى ساڵى 2014 ڕاگه‌یاندرا

7 Jan 2015

{title}

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشــتى ته‌ندروسـتى هه‌ولێر
ئاماره‌ ته‌ندروستییه‌كانى ساڵى 2014 ڕاگه‌یاند
ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتى 6/1/2014 كاتژمێر(11)ى پێش نیوه‌ڕۆ به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئامارى سه‌رجه‌م ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێری ڕاگه‌یاند ده‌رباره‌ى وورده‌كارى زیاترى ئاماره‌كه‌ دكتور (سامان حوسێن به‌رزنجى) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌ونیه‌دا به‌ تێر و ته‌سه‌لى باسى له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستیانه‌كرد كه‌ له‌ به‌شه‌ جیاجیاكانى ناونه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان و كلینیكه‌كان خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستیه‌كان پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتیان كردووه‌ له‌ساڵى ڕابردوودا .
له‌ساڵى ڕابردوو گه‌ره‌ترین خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتیانكراوه‌
له‌سه‌ره‌تایى كۆنفراسه‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌ری گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئومێدى ئه‌وه‌ى خواست كه‌ له‌ساڵى تازه‌ى 2015 دوابه‌داوى باشتربوونى قه‌یرانى دارایى زیاتر خزمىتگوزارى ته‌ندروستى پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتیان بكرێت و پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانى ته‌ندروستى بكه‌ونه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌
دكتور سامان حوسێن به‌رزنجى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌وێدا گوتى له‌و كۆنگره‌ڕۆژنامه‌وانیه‌دا "ته‌وه‌ره‌كانى ته‌ندروستى و ئاواره‌و پێشمه‌ورگه‌و نه‌خۆش و بودجه‌و پرۆژه‌ جێبه‌جێ كراوه‌كان له‌ ئاماره‌كاندا له‌خۆی ده‌گرێت"
له‌باره‌ى ئاماره‌كانیشه‌وه‌ گوتى: "به‌هۆی نه‌هاتنى بودجه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ك كه‌رتى ته‌ندروستى كارى تێكردووین و هاتنى ئاواره‌كانیش بارى قورسی خسته‌ سه‌رشانمان و قه‌یرانى جه‌نگى دژه‌ تیرۆریش كارى زیاده‌ى خسته‌ سه‌ر شانمان، سه‌رپه‌رشتى لایه‌نى خۆپارێزى بۆ ره‌وشی ته‌ندروست له‌ پارێزگاى هه‌ولێر و لایه‌نى دووه‌میش پێدانى چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشه‌كانه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ سه‌رپه‌رشتى لایه‌نى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى ده‌كه‌ین، كه‌ به‌پێی په‌یكه‌رى ته‌ندروستى 22 نه‌خۆشخانه‌ى گشتى هه‌یه‌ 12ى له‌ناو شارو 10ى له‌ قه‌زاو ناحییه‌كان و هه‌روه‌ها 8 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى دیكه‌ش، سه‌رپه‌رشتى ده‌كات، له‌بارى خۆپارێزیشدا جۆره‌ها پرۆگرام ده‌گرێته‌وه‌ وه‌ك چاودێری دایكانى سكپرو پاشانیش منداڵان و گه‌نجان و بۆ به‌ساڵاچووانیش، هه‌روه‌ها بۆ كوتانى قوتابیان و چالاكیی تیمه‌كان. چه‌ندین كارى ته‌ندروستیان ئه‌نجامداوه‌.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى كوتانى قوتابیانیش له‌ ساڵى 2014 دا 25 هه‌زار قوتابی له‌ باخچه‌ى ساوایان و 74 هه‌زار له‌ قوتابیانى سه‌ره‌تایی و له‌ قوتابیانى ئاماده‌ییش 17 هه‌زار قوتابی پشكنینیان بۆ كراوه‌ له‌وانه‌ش پشكنینه‌كانى سه‌رو چاو و قژو پشكنینى دیكه‌ كه‌ 276 هه‌زارو 252 قوتابی پشكنینى بۆ كراوه‌ . 36 هه‌زار شامپۆ بۆ قوتابیان دابه‌شكراوه‌ و له‌ چاودێری ته‌ندروستى شوێنه‌ گشتییه‌كانیش 318 شوێن له‌ناو شارى هه‌ولێر داخراون ، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پشكنین بۆ شوێنه‌ گشتیه‌كانیش به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌دا به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى لێژنه‌كانى سه‌ربه‌ قائیمقامیه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر و فیته‌رنه‌ری و چاودێرى بارزگانى ئاسایشى ئابوورى توانراوه‌ چه‌ندین شوێن سزا بدرێن له‌به‌ر سه‌رپێچیكردنیان وه‌ سزاى دیكه‌ش به‌ سزاى ماددى به‌29 ملیۆن دینار سزا وه‌رگیراوه‌ وه‌ك چێشتخانه‌و سه‌رتاشخانه‌و گازینۆ،هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ دروستكردنى 12 هه‌زار كارتى ته‌ندروستى دا .ده‌رباره‌ى له‌ دایكبوونیشه‌وه‌ له‌ساڵى 2014دا له‌سه‌رانسه‌رى ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى 44 هه‌زارو 605 منداڵ له‌دایك بووه‌.
هه‌روه‌ها ووتیشى نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كانیش به‌تایبه‌تى سورێژه‌و سورێژه‌ى تێكه‌ڵاو ، چوار هه‌ڵمه‌تى كوتان له‌ساڵى 2014 ئه‌نجامدراون، له‌ساڵى 1997وه‌ تۆمارى ئیفلیجى له‌ هه‌ولێر تۆمارنه‌كراوه‌ و ڕێژه‌ى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵمه‌ته‌كانیش له‌ نێوان 97% تا 99% یه‌ .
دواتر له‌ ته‌وه‌ره‌كى دیكه‌ى كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌ نه‌خۆشی ئایدزیشدا و ووتى: 7 حاڵه‌تى ئایدز بوونى هه‌یه‌ به‌گشتى كه‌ زۆربه‌یان بیانیبوون و هه‌موو كاتێك گرنگى به‌ پشكنینى نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌كان له‌ ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كان ده‌درێت .
له‌ به‌شێكى دیكه‌ى ووته‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌ حاڵه‌تى له‌ دایكبووان داو ووتى: حاڵه‌تى منداڵبوون له‌ نووسینگه‌ى له‌دایكبوون و مردووان بریتیى بووه‌ له‌ 56 هه‌زار منداڵ كه‌ تۆماركراوه‌ كه‌ ڕێژه‌كه‌ى له‌ %84ى منداڵانه‌ له‌ بنكه‌كانى ته‌ندروستى له‌دایك بوون و مردنى منداڵانیش كه‌ تازه‌ ده‌بن، رێژه‌ى ستانده‌رى زانستییه‌.
دواتر به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ولێر ووتیشى: 2838 ته‌ختى نوستنى نه‌خۆش له‌نێو له‌ نه‌خۆشخانه‌ گشتییه‌كاندا بوونیان هه‌یه‌ و 9 كلینیكى 24 كاتژمێریمان هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ نۆڕینگه‌ى میللیش بوونیان هه‌یه‌ و 11 كلینیكى راوێژكاریشمان هه‌یه‌و ژماره‌ى گشتى پزیشكانیش ده‌گاته‌ 2700 پزیشك كه‌ 147 پزیشك له‌ خوێندنى باڵان و 21 هه‌زار كارمه‌ندى ته‌ندروستیمان هه‌یه‌ و 342 یان دابڕان له‌ساڵى رابردوودا،جگه‌ له‌وه‌ 3198 سوپاس و پێزانین دراوه‌ته‌ فه‌رمانبه‌ران، ده‌رباره‌ى ئامارى ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانیان كردووه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ووتى: 4ملیۆن و 162 هه‌زار سه‌ردانیكردنى نه‌خۆش بۆناو نه‌خۆشخانه‌كان تۆماركراون.هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى ئامارى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌هلیش ووتى 17 نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌هلى له‌ هه‌ولێر بوونیان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى نه‌شته‌رگه‌ریش به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌ ژماره‌ى ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ دا :كه‌ بریتى بووه‌ له‌ 67 هه‌زارو 376 نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجامدراون له‌نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ پشكنینى تیشك و سۆنه‌رو ئاسایی و مامۆگراف و سیتى سكاندا كه‌ بریتیبووه‌ له‌ 560 هه‌زار تیشك ، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى 5561 نازووریش له‌لایه‌كى دیكه‌ش 71 هه‌زارو 163 هێڵكارى ده‌ماغ و دڵ و ده‌مار تۆماكراون و 5 هه‌زار نه‌خۆش چاره‌سه‌رى سروشتى بۆ كراوه‌ و 15 هه‌زار و 150 شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كان كراون و 166 چاندنى گورچیله‌ ئه‌نجامدراون و له‌ ساڵى رابردووشدا 360 هه‌زار سه‌ردانى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى ددان و 7 حاڵه‌تى چاندنى ددان بوونیان هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها پشكنینى تاقیگه‌ش بریتبووه‌ له‌ 7 ملیۆن و 560 هه‌زار پشكنین.
له‌باره‌ى نه‌خۆشى شه‌كره‌ش گوتى: 31 هه‌زارو 500 كه‌س سه‌ردانى بنكه‌ى نه‌خۆشی شه‌كره‌یان كردووه‌ و ساڵى رابردوو 230 حاڵه‌تى تازه‌ى شه‌كره‌ش تۆماركراوه‌. له‌باره‌ى نه‌خۆشییه‌كانى سینگ 6319 كه‌س سه‌ردانى سه‌نته‌رى ڕاوێژكارى سیل كراون و 309 حاڵه‌تى تازه‌ى سیل تۆماركراون. له‌ سه‌نته‌رى تالاسیماش 817 حاڵه‌ت بوونیان هه‌یه‌و 76 حاله‌تى تازه‌ تۆماركراون و به‌شێكیان ئاواره‌كانى عیراق و ئاواره‌ى خۆرئاوان.
له‌باره‌ى شێرپه‌نجه‌شه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر گوتى: 15هه‌زارو 550 دۆسیه‌ بۆ نه‌خۆشه‌كانى شێرپه‌نجه‌ كراونه‌ته‌وه‌و 1904 حاڵه‌تى تازه‌ش تۆماركراون و 135 حاڵه‌تى نه‌خۆشی خوێنیان هه‌یه‌ ، ئاماده‌كارى كراون بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و 74 هاوڵاتى هه‌ولێر ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كراون بۆ چاره‌سه‌ركردن . له‌باره‌ى ئێسك و شكانیش له‌ سێ مانگدا 41 حاڵه‌تى گۆڕینى جومگه‌ ئه‌نجامدراوه‌ . له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى فرۆكه‌خانه‌ى نیۆده‌وڵه‌تى هه‌ولێر 14 هه‌زارو 611 كه‌س پشكنینیان بۆ كراوه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى گه‌شت ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى هۆكاره‌كانى سه‌ردانیكردنى نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر بریتیه‌ له‌ :
1- نه‌خۆشییه‌كانى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌ %18,9
2- نه‌خۆشییه‌كانى كۆئه‌ندامى هه‌رس
3- نه‌خۆشییه‌كانى كۆئه‌ندامى میزه‌ رۆژ
4- پێكدادان و به‌ركه‌وت %8,5
5- نه‌خۆشییه‌كانى ئافره‌تان
6- نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و بۆڕییه‌كانى خوێن %5,4
7- نه‌خۆشییه‌كانى چاو
8- نه‌خۆشی خوێن
9- نه‌خۆشی ده‌م و ددان
هه‌روه‌ها هۆكارى مردنیش به‌:
1- 49,2% به‌بێ هۆكار به‌ بریارى دادوه‌ر
2- دڵ و خوێن 22,2%
3- رووداوه‌كان 11,2%
4- تازه‌ مردووه‌كان 9,9
5- شێرپه‌نجه‌ %5
له‌باره‌ى ده‌ست نیشانى هۆكاره‌كانى شێرپه‌نجه‌ش به‌ پله‌ى سه‌ره‌كى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌یه‌ و بریتیه‌ له‌ %18,7 له‌ نێرینه‌دا، له‌ مێینه‌دا مه‌مك %21، به‌ هه‌ردوو ره‌گه‌ز نه‌خۆشى قۆڵۆنیش پله‌ى دووه‌مه‌ له‌ پیاوانیشدا پرۆستات پله‌ى سێیه‌مه‌ و بۆ ئافره‌تان پله‌ى سێیه‌مى شێرپه‌نجه‌
له‌ ساڵى 2014دا 12 هه‌زارو 766 پشكنین بۆ كوڕ و كچان كراوه‌ كه‌ بریتیبووه‌ له‌ پشكنینى پێش هاوسه‌رگیرى.
له‌باره‌ى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانى دڵیشه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ولێر گوتى: له‌ ساڵى 2014دا 3974 قه‌سته‌ره‌ كراوه‌و 1787 قه‌سته‌ره‌ى چاره‌سه‌ر و نه‌شته‌رگه‌رى دڵیش 952 نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجامدراوه‌و بۆ منداڵانیش نه‌شته‌رگه‌رى دڵ 156 حاڵه‌ت هه‌بوون، پشكنینى قه‌سته‌رى دڵیش له‌ نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى كراوه‌ته‌وه‌ و له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا له‌ نه‌خۆشخانه‌ى فێركارى هه‌ولێریش ده‌یكه‌ینه‌وه‌.
له‌باره‌ى پرۆژه‌ ئه‌ندازییه‌كانیش به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ولێر گوتى: له‌ ساڵى 2014 زۆربه‌ى پرۆژه‌ به‌رده‌وامه‌كان یان راگیراون یان به‌ سستى ده‌ڕوات وه‌ك 330 ته‌ختى هه‌ولێر و 200 قه‌روێڵه‌یی له‌دایك بوون له‌ هه‌ولێر، به‌ڵام هه‌ندێك پرۆژه‌ش ته‌واو بوون له‌وانه‌ش نه‌خۆشخانه‌كانى ئاشتى له‌ سۆران و پیرمام له‌ شارۆچكه‌ى پیرمام و سه‌نته‌رى سیل و هه‌ناسه‌و سه‌نته‌رى شوشتنى گورچیله‌ به‌ قه‌باره‌ى 20 ئامێری له‌و ڕۆژانه‌دا كرایه‌وه‌ وبڕیاره‌ هه‌مان سه‌نته‌ر له‌ سۆران و شه‌قلاوه‌ش ده‌كرێنه‌وه‌ و چه‌ند بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستیش كراونه‌ته‌وه‌ له‌به‌رنامه‌ماندا كه‌ نه‌خۆشخانه‌كانى چاو و منداڵان و ده‌روونى له‌ هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كه‌ین.
له‌باره‌ى فریاگوزاریش 1068 نه‌خۆش گوازراونه‌ته‌وه‌و 406 هه‌زار په‌یوه‌ندیش به‌ ژماره‌ 122ی فریاكه‌وتن كراوه‌.
په‌یمانگه‌ى پزیشكى دادنووسیش 2351 پشكنینى دادى ئه‌نجامداوه‌و سه‌نته‌رى هێلیناش كه‌ 23 هه‌زار دۆسیه‌ى هه‌یه‌ و له‌ ساڵى رابردوو 2760 حاڵه‌تى تازه‌ تۆماركراون.
له‌ساڵى 2014دا له‌باره‌ى هوتێله‌وانى و خواردنیش كه‌ كوالێتى خواردن به‌رزتركراوه‌ته‌وه‌و خاوێنكردنه‌وه‌ش به‌ مادده‌كانى پله‌ یه‌ك پاك ده‌كرێنه‌وه‌
له‌باره‌ى ئاواره‌كانیشه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ولێر گوتى: 4 بنكه‌ى ته‌ندروستى بۆ كوردانى رۆژئاوا بوونى هه‌یه‌، كه‌ 100 هه‌زار ئاواره‌ به‌ خۆرایی خزمه‌ت ده‌كرێت و ئاواره‌كانى ناوخۆی عیراقیش كه‌ له‌ 13 شوێن نیشته‌جێن تیمه‌كانى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵیاندان بۆ رێگرى له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیی، 192 هه‌زارو 512 سه‌ردان بۆ بنكه‌كانى خۆیان هه‌بوون و 500 حاڵه‌ت بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر 850 منداڵیش له‌ ئاواره‌كان له‌دایك بوونه‌و دوو رۆژ جارێكیش خوولى كوتانیان هه‌یه‌ به‌ پێی تۆمارێك بوونى هه‌یه‌، 650 قوتابی ئاواره‌ پشكنین كراون و 735 تیمى ئامبوڵانس ده‌رچوون بۆ كه‌مپه‌كانى ئاواره‌كان.
له‌باره‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش كه‌ خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستیان پێشكه‌ش كراوه‌ به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ولێر گوتى: له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر له‌ 5 میحوه‌رى سه‌ره‌كییه‌وه‌ پێشوازى له‌ بریندارانكراوه‌، به‌گشتى 470 ده‌رچوونى ئامبولانس هه‌بوون و دواى گه‌یشتنى برینداره‌كان نه‌شته‌رگه‌رى ته‌واویان بۆكراوه‌و ئه‌وانه‌یشی پێویست بووبن ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان كراون.
دواین ئاماریش كه‌ به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاماژه‌ى پێدا له‌ رووى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى بوو به‌ گشتى كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عیراقه‌وه‌ ده‌بوایه‌ دابین بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ى كه‌ هه‌بووه‌ هیچ یارمه‌تییه‌كیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌، بۆیه‌ حكومه‌تى هه‌رێم به‌بڕى 23 ملیاردینار ده‌رمانمان بۆ كڕدراوه‌و 4 ملیاردیناریش بۆ پێداویستى پزیشكییه‌وه‌و هه‌موو خه‌رجییه‌كانیش 260 ملیار دینارى ساڵى 2014 بووه‌ بۆ سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانى ده‌رمان و چاككردنه‌وه‌و ئۆتۆمبێل و خۆراك و پاككردنه‌وه‌و جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى بچووك.
هه‌روه‌ها گوتیشی داهاتى ساڵى 2014 داهاتى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر 4 ملیارو 35 میلۆن دینار بووه‌، و به‌شێكى كه‌مى نه‌بێت به‌شه‌كه‌ى دیكه‌ى بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت گه‌راوه‌ته‌وه‌. له‌ كۆتایشدا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر سوپاس و پێزانینى خۆى ئاراسته‌ى گشت پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و فه‌رمابه‌رانكرد له‌ سنورى شارى هه‌ولێر.

ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری ناوی بەشداربوان و بەشدارنەبوان

ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری
ناوی بەشداربوان و بەشدارنەبوان

راپرسی

دیزانی نوێی ماڵپه‌ره‌که‌ت پێ جۆنه‌ ؟
زۆر باشە
باشتر بکرێت
بەدڵم نیە

ژ. سه‌ردانی مالپەر

© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem