|
بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
بریندارانی شاری حەسەکەیان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا لە شاری ھەولێری پایتەخت بەسەرکردەوە30 Mar 2015
دوێنێ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستی بریندارانی شاری حەسەکە نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر بەیاوەری د.سامان حسێن بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر بریندارانی شاری حەسەکەیان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا لە شاری ھەولێری پایتەخت بەسەرکردەوە و لە یەکە یەکەی برینداران و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان کۆڵدرایەوە و لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەکە بە باشترین شێواز چارەسەریان بۆ کراوە لە لێدوانێکدا پارێزگاری ھەولێر بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕوونی کردەوە : ئەو تەقینەوە خۆکوژیەی کە لەشاری حەسەکە کرا تاوانێکە لەو زنجیرە تاوانانەی ئەو تیرورستانەی کە دەرحەق بە خەڵکی کوردستان و ناوچەکە دەیکەن و تیایدا کۆمەڵێک لە ژن و منداڵان و خەڵکی سفیل تیایدا شەھید و برینداربوون و بەشێک لەو بریندارانە کە ھاتنە ھەرێمی کوردستان لە شاری دھۆک چاودێری و بەدواداچوون و چارەسەریان لەوێدا بۆ کرا بۆیە لەسەر بڕیاری خۆیان پێیان باش بوو بێنە شاری ھەولێر و لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا خەوێنران و ھەموو خزمەتگوزاری و چارەسەریان بۆ کراوە خوازیارن ھەر لەو شوێنە بمێننەوە و بەشانازیەوە خزمەتی زیاتریان بۆ دەکەین و لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا بە ھەموو شێوازێک خزمەتگوزاری تەندروستیان بۆ ئەنجام دەدەین بۆ ھەر داخوازێک کە ھەبووە بۆیان جێبەجێ کراوە . |
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری ناوی بەشداربوان و بەشدارنەبوان
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری راپرسی ژ. سهردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem