|
بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
شاندێكى بهڕێوهبهرایهتى گشتى تهندروستى ههولێر سهردانى شەقڵاوەی کرد9 Jun 2015
ئەمرۆ ٨-٦-٢٠١٥ بەڕێز( د.سامان بەرزنجی ) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر بە یاوەری شاندێکی یاوەری سەردانی قائیمقامیەتی قەزای شەقڵاوەی کرد لە نزیکەوە باس لە ڕەوشی خزمەتگوزاری تەندروستی ئەو دەڤەرە کرا ، پاشان سەردانی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی قەزای شەقڵاوەیان کرد ، بەڕێوەبەری گشتی لە نزیکەوە سەرجەم بەشەکانی ناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوەی بەسەرکردەوە و لە کۆبونەوەیەک لەگەڵ ستافی کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە ڕەوشی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی و ئاستی باشتر کردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی لەم دەڤەرە و باس لە کەم و کوڕی و چارەسەرکردنی گرفت و چۆنیەتی پەرەسەندن و کاراکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە قەزای شەقڵاوە ، شایانی باسە ئەم قەزایە زۆر ئاوارەی خوارووی عێراق لە خۆوە گرتووە ئەمەش دەبێت زیاتر خزمەتگوزارییە کان چر بکرێنەوە بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیان لە نەخۆشیە گوزاراوەکان ، ھەروەھا کارکردن و ھەوڵدان بو دابینکردنی ئامێری تیشکی موگناتیسی MRI بۆ ھاوڵاتیانی ئەم دەڤەرە بۆ زیاتر سوود وەرگرتن لە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی . |
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری ناوی بەشداربوان و بەشدارنەبوان
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری راپرسی ژ. سهردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem