|
بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
لە ڕۆژی جیھانی ئایدزدا ١٢/١2 Dec 2015
ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٥/١٢/١ بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و پارێزگاری ھەولێر و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر و مامۆستایانی ئاینی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر لە ژێردروشمی (دەمانەوێت بەشێوەیەکی ڕەھا زاڵ بین بەسەر ئایدز کە نەبێتە ھۆی تووشبوونی زیاتر بێ جیاوازی دوور لە مردن ) چالاکیەکانی دەست پێکرد. دوای ووتەی بە خێر ھاتن لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی تیشک خرایە سەر ڕێوشوێنەکانی پشکنینی ھاوڵاتیان بۆ ڕێگریکردن لە و نەخۆشیە بە تایبەتی ئەوانەی کە نەشتەرگەریان بۆ دەکرێت یان ئەو ھاوڵاتیانەی کە بیانین و دێنە ھەرێمی کوردستان لەماوەی (١٠) مانگی ڕابردوو (٢٢١٧٩٥) پشکنین کراوە ھەروەھا پلانی تەندروستیشی بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشیەکە خستەڕوو لە لایەن خۆشیانەوە ھەر یەکە لە وەزیری تەندروستی و پارێزگاری ھەولێر دەستخۆشیان لە تەندروستی ھەولێر کرد بۆ ئەو ڕێو شوێنانەی کە لە ڕووی پشکنینەوە گرتویانەتە بەر بە تایبەتی بۆ خەڵکانی بیانی و ھاوڵاتیانی کوردستان کە لەدەرەوە دەگەڕێنەوە، وەزیری تەندروستی ئاماژەشی بەوەکرد کە بەرێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی ھەولێر یەکێکە لە باشترین بەڕێوەبەرایەتیەکانی پاراستن لە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەم مەبەستەش سوپاس و دەست خۆشی لێکردن بۆ ھەوڵەکانیان . |
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری ناوی بەشداربوان و بەشدارنەبوان
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری راپرسی ژ. سهردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem