|
بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
ئامادهكارى بۆ نهخۆشخانهى تازهى بلێ دهكرێت8 Dec 2015
ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٥/١٢/٧ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر بەیاوەری شاندی یاوەری و بە ئامادەبوونی دەستەی کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بارزان و ستافی کارگێڕی نەخۆشخانەی بلێ سەردانی نەخۆشخانەی بلێ یان کرد لە نزیکەوە یەکە بەیەکەی گشت نھۆم و یەکەکان و گشت ئەو ئامێرانەیان بەسەر کردەوە کە لەم نەخۆشخانەیە دابینکراوە پاشان بەڕێزیان کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ بەڕێوەبەر و گشت پزیشک و کارمەندان و ستافی کارگێڕی نەخۆشخانە کرد سەبارەت بە زیاتر پەلە کردن لە ڕێکخستن و کاراکردنی گشت بەشەکانی نەخۆشخانە بۆ خۆئامادەکردنی ئەم نەخۆشخانەیە بۆ کردنەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا ، شایانی باسە ئەم نەخۆشخانەیە بە شێوازێکی سەردەمیانە دروست کراوە و ئامێری پێشکەوتووی تێدایە ، لە کۆتایدا بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بارزان و ستافی کارگێڕی نەخۆشخانەی بلێ ی کرد بۆ ھەوڵی بەردەوامیان بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەکە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ھاوڵاتیانی ئەم دەڤەرە . |
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری ناوی بەشداربوان و بەشدارنەبوان
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری راپرسی ژ. سهردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem