بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
لەڕۆژی جیهانی شێرپەنجە ٢/٤ ڕێکخراوە تەندروستیە جیهانییەکان ڕۆژی 4 شوباتی وەک ڕۆژی جیھانی شێرپەنجە دیاریکردووە،5 Feb 2023 ![]() لەڕۆژی جیهانی شێرپەنجە ٢/٤ ڕێکخراوە تەندروستیە جیهانییەکان ڕۆژی 4 شوباتی وەک
ڕۆژی جیھانی شێرپەنجە دیاریکردووە، ساڵانە لەو ڕۆژەدا ژمارەیەک چالاکی جیاواز بۆ هۆشیارکردنەوە هاوڵاتیان
دەربارەی نەخۆشی شێرپەنجە بەڕێوە دەچێت و کاری بۆ دەکرێت و لەڕێگەی بڵاوکراوە و
سیمینار و هەڵمەتی پشکنین هاوڵاتیان هۆشیاردەکرێنەوە، چونکە زۆر کات شێرپەنجە بێ نیشانەیە و بۆ ماوەییە بۆیە
وا باشترە زوو زوو پشکنین بکرێت و لەکاتی هەست کردن بە هەر یەکێک لە نیشانەکانی
شێرپەنجە سەردانی پزیشک پسپۆڕی تایبەت مەند بکرێت، چونکە تا زووتر دیاری بکرێت
چارەسەری زووتر دەبێت، لەسنووری
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەولێر خزمەتگوزاری
پزیشکی تەندروستی لەڕووی دەستنیشانکردن و چارەسەریەوە پێشکەش بەهاوڵاتیان و
تووشبوانی شێرپەنجە دەکرێت بەشێوەی خۆڕایی پێشکەش دەکرێت لە (نەخۆشخانەی نانەکەلی ،
سەنتەری ئاوات بۆچارەسەر بە لێزەر ،سەنتەری دەستنیشانکردن و چارەسەری مەمەک، بەشی
چارەسەری گرێ لەنەخۆشخانەی ڕزگاری)، بۆیە دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە
هەمیشە بەردەوامن وەکو پاڵپشتی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگاکانی تەندروستی
بۆ مەبەستی چارەسەری بۆ تووشبوانی شێرپەنجە، وە جێگای باسە سوپاس و ستایشی پزیشکان و کارمەندان فەرمانبەران بکەین کە
بەهەڵوێستێکی مرۆڤانە و پیشەییانە خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بە توشبوانی شێرپەنجە
دەکەن. ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر |
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری ناوی بەشداربوان و بەشدارنەبوان
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری راپرسی ژ. سهردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem