بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی سکچوونی توند (کۆلێرا) کۆبۆوە، پێنج شەممە ٢٠٢٣/٨/٣١5 Sep 2023 ![]() لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی سکچوونی
توند (کۆلێرا) کۆبۆوە، پێنج
شەممە ٢٠٢٣/٨/٣١ بەسەرپەشتی بەڕێز (د.
دلۆڤان محمد فاتح جلال) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی سکچوونی توند کۆبۆوە بۆ
مەبەستی پێداچوونەوە لە ڕێکارەکانی پاراستی تەندروستی هاوڵاتیان لەڕێگەی تیمەکانی
چاودێری تەندروستی و تیمەکانی ئاو بۆ پشکنینی سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە و ڕێنمایی
دان بە چێشتخانە و شوێنە گشتیەکان لە پابەندبوونیان بە ئەو ڕێنماییانەی کە دەبنە هۆی
پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان لە سکچوونی توند، دواتر تیشک خرایە سەر هۆشیاریکردنەوەی هاوڵاتیان چ لە
چێشتخانەکان بێت یاخود لەکاتی دابینکردنی ئاو دەبێت دڵنیابنەوە لە سەرچاوەکانی ئاوی
پاک، وە هۆشیاریکردنەوەی هاوڵاتیان بەگشتی لەڕێگەی بڵاوکراوەکان و تیمەکانی
هۆشیاری تەندروستی لە بنکە تەندروستیەکان بۆ ئەوەی لەسنوری شاری هەولێر بەسەرپەشتی
پاراستنی تەندروستی بەدواداچوون بۆ گشت بیرەکانی ئاوی پاک و چێشتیخانە و هەموو ئەو
هۆکارانەی کە دەبنەهۆی بڵاونەوەی سکچوونی توند ڕێگریان لێ بکرێت، بۆ ئەم مەبەستە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەشە
پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ کارکردن لەسەر هۆشیاریکردنەوەی هاوڵاتیان و
بڵاوکردنەوەی ڕێنماییەکان. ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر |
ئاگاداری بۆ گشت کۆمپانیاکانی سازدانەوە
ئاگاداری بۆ گشت کۆمپانیاکانی سازدانەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرمام
راپرسی ژ. سهردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem