بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
پێنجەم کۆرسی چاودێری بنەڕەتی پزیشکی فریاکەوتن لە شاری هەولێر بەسەرکەوتوویی کۆتاییهات. (Basic Emergency Care Course ) ICRC/WHO BEC COURSE17 Sep 2023 ![]() پێنجەم کۆرسی چاودێری بنەڕەتی پزیشکی
فریاکەوتن لە شاری هەولێر بەسەرکەوتوویی کۆتاییهات. (Basic Emergency Care Course ) ICRC/WHO BEC COURSE چوار ڕۆژی پڕ لەچالاکی و ڕاهێنان ناونیشانی خولێکی ناوازە بوو
بەناوی(خولی چاودێری بنەڕەتی پزیشکی فریاکەوتن) ( Basic Emergency Care Course) کەلەلایەن
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەهەماهەنگی وەزارەتی تەندروستی وبەڕێوەبەرایەتی گشتی
تەندروستی هەولێر ڕێکخرابوو بۆ بەشێک لە پزیشکان و پەرستاران کەلەنەخۆشخانەکانی
فریاکەوتن کاردەکەن وهەروەها ستافی لەهێڵی گەرمی (١٢٢)، لە شارەکانی (هەولێر ،
سلێمانی ، دهۆک ، سۆران ، کۆیە ، موصل )لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان بەباشترین
شێوە ، لەکۆتایی خولەکە بەڕێز (د.دلۆڤان محمد فاتح جلال ) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی
هەولێر بڕوانامەی خولەکەی پێشکەش بە بەژداربوان کردو لەلایەن خۆیەوە سوپاسی
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کرد بۆ کردنەوەی ئەم جۆرە خولانەو ستایشی ڕاهێنەران و
مامۆستایانی خولەکەی کرد هیوای بەردەوامی پێدان بەم خولانەی بۆ خواستن و ستایشی ڕۆڵی
پزیشکان و پەرستارانی فریاکەوتنەکان و فریاگوزارانی هێڵی گەرمی (١٢٢) کرد بۆئەو
خزمەتەی لەماوەی ڕابردوو پێشکەشی هاوڵاتیانیان کردووە و ڕۆڵی پسپۆڕانی پزیشکی
فریاکەوتن بەرز نرخاند کەسەڕەرای ئەرکی خۆیان هەوڵی بەردەوام بەرەوپێشچونی ڕەوشی
تەندروستی دەدەن لە فریاکەوتنەکان. هەروەها زۆر سوپاس بۆ بەڕێز (د.وائل )نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)
لەعێراق و بەڕێز (د.مەڕوان العانی)و د. کاروان دزەیی لەڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)
وهەروەها سوپاس بۆبەڕێز (د.یادی برهان دزەیی )نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی
بۆهاوکاری بەردەوامی بۆ ڕێکخستنی ئەم جۆرە خولانە. شایانی باسە خولەکە لەلایەن (٦) ڕاهێنەر لەدەرچوانی خولی (TOT)وترایەوە
لەژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەرانی لێهاتووی (Master trainers )(Basic emergency care course ) .. ١-د.کاروان یاسین نانەکەلی (پسپۆری پزیشکی
فریاکەوتن) ٢-د.سمیر قادر (پسپۆڕی پزیشکی
فریاکەوتن ) ٣-د.سۆران احمد (پسپۆڕی پزیشکی
فریاکەوتن) ٤-سعد کمال محمد(پەرستاری لە
ن.ف.ڕۆژئاوا) ٥-ڕێبین محمد (پەرستار لە بەشی
فریاکەوتنی ن. ڕزگاری) لەکۆتایدا بەناوی دەستەی کارگێڕی نەخۆشخانەکەمان پیرۆزبایی لە بەژداربوانی
خولەکە بەگشتی و پزیشکان و پەرستارانی نەخۆشخانەکەمان بەتایبەتی دەکەین بەهیوای
خزمەتی زیاتر لەداهاتوودا .. بەهیوای تەندروستی باش بۆ هەموولایەک ... راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر |
ئاگاداری بۆ گشت کۆمپانیاکانی سازدانەوە
ئاگاداری بۆ گشت کۆمپانیاکانی سازدانەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرمام
راپرسی ژ. سهردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem