|
بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
سەبارەت بە بڕیارى سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە بارەى ڕەخساندنى دەرفەتى کار بە ڕێژەى لە 75% بۆ هاوڵاتییانى هەرێم لە کەرتى تایبەت کۆبوونەوەیەکى هاوبەش ئەنجامدرا11 Oct 2023
سەبارەت بە بڕیارى سەرۆکى حکومەتى هەرێم
لە بارەى ڕەخساندنى دەرفەتى کار بە ڕێژەى لە 75% بۆ هاوڵاتییانى هەرێم لە کەرتى تایبەت
کۆبوونەوەیەکى هاوبەش ئەنجامدرا سێشەممە 2023.10.10 . سەبارەت بە
بڕیارى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بارەى ڕەخساندنى
دەرفەتى کار بە ڕێژەى لە 75% بۆ هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان لە کەرتى تایبەت، بە
سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکى فەرمانگەى
هەماهەنگى و بەدواداچوونى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە دیوانى پارێزگا،
کۆبوونەوەیەکى هاوبەش ئەنجامدرا. لە کۆبوونەوەکەدا، کە جێگرانى پارێزگار و سەرۆک و ئەندامانى لیژنەى
فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوونى حکومەتى هەرێم و سەرجەم قائیمقام و
بەڕێوەبەرانى گشتیى فەرمانگە و دامەزراوە حکومیەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر
ئامادەى بوون، تیشک خرایە سەر میکانیزمى جێبەجێکردنى بڕیارى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى
کوردستان بۆ ڕخساندنى دەرفەتى کار بۆ هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان بە ڕێژەى 75% لە
کەرتى تایبەت و جەخت لە جێبەجێکردنى هەردوو بڕیارى ژمارە (8686) و (172)ى سەرۆکایەتى
ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان و ڕێنماییە تایبەتیەکانى و دەستەبەرى
کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران و چارەسەرکردنى کێشەکانیان و چاودێریکردنى خاوەن کار و
پڕۆژەکان لە بەرامبەر دابینکردنى ئاسایشى کار و نەفەوتانى مافى کرێکاران و
دابینکردنى دەرفەتى کارى شایەستە بۆیان کرایەوە. بۆ ئەومەبەستەش سەرجەم قائیمقامیەت
و فەرمانگە و دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێم لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ڕاسپێردران
هاوکار و هەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتى دەستبەرى کۆمەڵایەتى بن لە پێناو مسۆگەرکردنی
75%ى دەرەفەتى کار بۆ هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان لە کەرتى تایبەت لە سەر بنەمای
یەکسان و بەبێ جیاوازی و چارەسەرکردنى هەموو ئەو کەم و کوڕى و گرفت و کێشانەى کە هەن
لە بەردەم بەدەستهێنانى مافەکانیان. لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، وێڕاى تەئکیدکردنەوە لە چۆنیەتى
پاراستنى مافەکانى کرێکاران لە هەموو بوارەکانى پەیوەست بە پرۆسەى کارکردن و
بەرهەمهێنان لە کەرتى تایبەت، گفتوگۆ لەبارەى پاراستنى بەرژەوەندى کرێکاران کرا کە
بەپێى یاسا و ڕێنماییەکانى تایبەت بە مۆڵەتپێدان و نوێکردنەوەى مۆڵەتى کار بۆ
کۆمپانیاکانى بازرگانى و پیشەییەکان ڕێکخراوە. لە کۆتایشدا دواى خستنەڕووى چەندین سەرنج و تێبینى لە لایەن
ئامادەبووانەوە، پارێزگارى هەولێر جەختى لەوە کردەوە وەکو حکومەتى هەرێمى کوردستان
و پارێزگاى هەولێر خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین لە بەرامبەر مافى کرێکاران، بۆیە
پێویستە لەسەر هەموو فەرمانگە و دامەزارەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانى سنوورى
پارێزگاى هەولێر بە جدییەوە لە هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکانى چینى کرێکاراندابن و
لەم پێناوەشدا بەردەوام چاودێرى خاوەن کار و پڕۆژەکانیان بکرێت لە بەرامبەر
دەستەبەرکردنى 75%ى دەرفەتى کار بۆ هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان و دابینکردنى
ئاسایشى کار و نەفەوتانى مافەکانیان، بۆ ئەو مەبەستەش وەک پارێزگاى هەولێر بەهەموو
توانایەکەوە هەماهەنگ و پاڵپشتانین. |
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری ناوی بەشداربوان و بەشدارنەبوان
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری راپرسی ژ. سهردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem