بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
سوپاس و پێزانین پێشکەش بەو پزیشکانە کرا کە لە مانگی بەرەنگاربوونەوەی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک بەشداربوونە،8 Nov 2023 سوپاس و پێزانین پێشکەش بەو پزیشکانە کرا کە لە مانگی بەرەنگاربوونەوەی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک بەشداربوونە، سێشەممە ٢٠٢٣/١١/٧ بەڕێز(د.
دلۆڤان محمد فاتح جلال)بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لەنوسینگەی خۆی لەدیوانی
بەڕێوەبەرایەتی، لەگەڵ
بەڕێوەبەری هۆبەی پەرەپێدانی پێشەیی بەردەوام و بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشیەکانی
مەمک و دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی تەندروستی ئاشتی، هەڵسان بە پێشکەشکردنی سوپاس و
پێزانین بەو پزیشکە پسپۆڕانەی کە لە مانگی ئۆکتۆبەر مانگی بەرەنگاربوونەوەی
شێرپەنجە بەشداربوون لە هەلمەتی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک کە لە لایان رێکخراوی
تەندروستی ئاشتی بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەبدروستی هەولێر ئەنجام
درابوو. شایانی باسە ئەم ھەڵمەتە لە ژێر سەرپەرشتی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر/ ھۆبەی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام و بە
ھەماھەنگی ڕێکخراوی تەندروستی ئاشتی بەڕێوەچوو کە ماوەی یەک مانگی خایاند لە مانگی
ئۆکتۆبەر لە ڕێگای پێشکەشکردنی کۆڕ و سیمینار و کردنەوەی خول و ڕاھێنان. شوێنەکانی
ئەنجامدانی ئەم چاڵاکیانە بریتی بوون لە دەزگا تەندروستیەکان، بەڕێوەبەراتیە
جیاجیاکان، قوتابخانە و زانکۆکان، شوێنە گشتی و تایبەتیەکان. |
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری ناوی بەشداربوان و بەشدارنەبوان
ئاگاداری.......... ئاگاداری ....... ئاگاداری راپرسی ژ. سهردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem